سه‌رچاوه‌یه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى پۆلیسی كه‌ركووك، سه‌ركه‌وتنى پلانه ته‌ناهییه‌كه‌یان ئاشكرا ده‌كات، كه به بۆنه‌ى جه‌ژنى نه‌ورۆزه‌وه بۆ سه‌لامه‌تیى گیانى هاووڵاتیان داڕ‌ێژرابوو.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 22ی ئادار/ مارسی 2017, عه‌قید ئه‌فراسیاو كامل، به‌ڕێوه‌به‌رى ڕاگه‌یاندن و پێوه‌ندییه‌كانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى پۆلیسی كه‌ركووك، به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، هه‌موو پێشهاته‌كان ده‌یسه‌لمێنن كه ئه‌و پلانه ته‌ناهییه‌ى بۆ جه‌ژنى نه‌ورۆز داڕ‌ێژرابوو زۆر به سه‌ركه‌وتوویى به‌ڕێوه‌چوو، كه له‌لایه‌ن عه‌مید خه‌تاب فه‌رمانده‌ى پۆلیسی كه‌ركووكه‌وه ڕاگه‌یه‌نرابوو، و دوێنێ بینیمان خێزانه‌كانى سه‌رجه‌م پێهاته نه‌ته‌وه‌یییه‌كانى شاره‌كه له به‌ره‌به‌یانه‌وه به‌وپه‌ڕى دڵنیایییه‌وه بۆ سه‌یران و ئاهه‌نگ گێڕان ڕوویان كرده سه‌یرانگه‌كان.
زیاتر گوتى، ئه‌و ڕووداوه‌ى شه‌وى نه‌ورۆز كه له‌لایه‌ن چه‌ند ئاهه‌نگ گێڕێكه‌وه به ته‌قه كردن هاووڵاتیانیان بێزار كردبوو، هێزه‌كانمان توانییان به زووترین كات بگه‌نه شوێنى ڕووداوه‌كه، كه نزیك بوو له باره‌گاى به‌ره‌ى توركمانی و ته‌قه‌كه‌رانمان ده‌ستگیر كرد كه مه‌به‌ستیان هیچ لایه‌نێكى دیارى كرا‌و نه‌بوو و كێشه‌كه‌مان چاره‌سه‌ر كرد. بێجگه له‌م دیارده‌یه هیچ ڕووداوێكى نه‌خوازراو ڕووی نه‌دا كه ببێته هۆى نیگه‌ران كردنى هاووڵاتیان.
ئه‌و به‌رپرسه ڕۆڵى هۆشیاریى هاووڵاتیانى به هه‌ند هه‌ڵگرت و سوپاسی هاوكارییانى كرد، به‌تایبه‌تیش برایانى شوفێر كه به شێوه‌یه‌كى شارستانیانه هاموشۆیان ده‌كرد.
ڕاگه‌یاندنى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى پۆلیسی هاتوچۆى كه‌ركووكیش ڕاى گه‌یاند، پێش ده‌ستپێكى ده‌وامى ئاسایى خۆمان مه‌فره‌زه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى شار بڵاوه‌یان پێ كرابوو و هاتوچۆى هاتن و چوونى سه‌یرانكه‌رانیان ڕێك ده‌خست، له ڕۆژى جه‌ژنى نه‌ورۆزیشدا قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆى ئۆتۆمبێله بارهه‌ڵگره‌كان قه‌ده‌غه كرابوو و ئه‌وانه‌ى باشوورى عێراق و شوفێرانى ئێران و توركیا ناچار كران ڕێگه قیرتاوه‌كان به‌رده‌ن و هه‌تا به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ جووڵه‌یان نه‌كرد.
سه‌باره‌ت به ئامارى ڕووداوه‌كانى هاتوچۆ له شاره‌كه ڕاى گه‌یاند، له رۆژى نه‌ورۆزدا ته‌نیا شه‌ش ڕووداوى هاتوچۆ تۆمار كرا، كه پێنجیان پێكدادان بوو و ته‌نیا یه‌كێكیان ڕووداوى وه‌رگه‌ڕان بوو و له تێكڕاى ڕووداوه‌كاندا 15 سه‌نشین بریندار بوون و ته‌نیا یه‌ك كه‌س گیانى له‌ده‌ست داوه.
دوێنى یه‌كه‌م ڕۆژى جه‌ژنى نه‌ورۆز، هه‌زاران خێزانى كه‌ركووك به سه‌رجه‌م پێكهاته نه‌ته‌وه‌یى و ئاینییه‌وه، ڕوویان له سه‌یرانگه‌كان كرد و به بۆنه‌ى جه‌ژنى نه‌ورۆزه‌وه ئاهه‌نگیان گێڕا. ڕێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى، به‌تایبه‌تیش ئه‌وانه‌ى بۆ پاراستنى ژینگه دامه‌زراون، ڕۆڵى خۆیان له هۆشیار كردنه‌وه‌ى هاووڵاتیان گێڕا و له ڕێگه‌ى چاپكردن و بڵاوكردنه‌وه‌ى پۆسته‌رى تایبه‌ته‌وه، سه‌یرانكه‌رانیان هۆشیار ده‌كرده‌وه و كیسه‌ى خاشاكیان به‌سه‌ردا دابه‌ش ده‌كردن.
كه‌ركووك – نه‌به‌ز ڕۆسته‌م