بۆ ناساندنى نه‌هامه‌تییه‌كانى كورد به دنیا و گه‌لى سوید به‌تایبه‌تى، ئه‌مڕۆ شانۆگه‌رییه‌كى نوێ له سوید نمایش ده‌كرێت به به‌شدارى ئه‌كته‌رانى كورد و بیانى به سێ زمانى جیاواز.
له‌وباره‌یه‌وه ئه‌كته‌رى به‌شداربووى ئه‌و شانۆگه‌رییه میران كامه‌لا به"وشه"ى راگه‌یاند: شانۆگه‌ریى "باردۆ" به‌رهه‌مێكى هاوبه‌شى كۆمه‌ڵه‌ى هونه‌ره جوانه‌كانى كورد/مه‌ڵبه‌ندى سلێمانى و شانۆ تریسته‌رى شارى یۆتۆبۆری وڵاتى سویده، ئه‌مڕۆ ڕۆژى چوارشه‌م له سوید نمایش ده‌كرێت و تا 26/3 به‌رده‌وام ده‌بێت، ڕۆژانه سه‌عات حه‌وتی ئێواره نمایش ده‌كرێت. ئه‌و شانۆگه‌رییه له نووسین و ده‌رهێنانى پێترا ریڤینیه و له نواندنى من و هه‌ریه‌ك له ئه‌كته‌رانى بیانى كارین بلیكست و ئاڵ ریانیه.
ئه‌و پڕۆژه هاوبه‌شه هه‌نگاوێكه بۆ دروستكردنى پێوه‌ندییه‌كى باش و ئاڵوگۆڕكردنى كارى هونه‌رى و هه‌وڵدانه بۆ كار و پڕۆژه‌ى هونه‌رى گه‌وره‌تر له داهاتوودا. بابه‌تى ئه‌و شانۆگه‌رییه باس له نه‌هامه‌تییه‌كانى میله‌تى كورد ده‌كات. زمانى دیالۆگ له‌و شانۆگه‌رییه‌دا هه‌ریه‌ك له زمانه‌كانى كوردى و سویدى و ئینگلیزییه تا په‌یامه‌كه‌ى به‌ته‌واوى بگات .
شاخه‌وان شێخانى