زۆربه‌ی راپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه توندوتیژی به‌رامبه‌ر به ئافره‌ت له بره‌ودایه به‌تایبه‌تی له وڵاتانی رۆژهه‌ڵات و وڵاتانی دنیای سێیه‌م، به‌ڵام پێگه‌ی "فه‌رفیش" كه پێگه‌یه‌كی میسرییه و بایه‌خ به هه‌واڵی ئه‌ستێره عه‌ره‌بی و بیانییه‌كان و ژیانی هونه‌ری و تایبه‌تییان ده‌دات، له راپۆرتێكدا رۆشنایی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌و خاتوونه ئه‌ستێرانه‌ی توندوتیژییان به‌رامبه‌ر به هاوسه‌ره‌كانیان كردووه.
جیا له ئه‌ستێره دیاره‌كانی دنیای هونه‌ر، "فه‌رفیش" رۆشنایی خستووه‌ته سه‌ر هیلاری كلینتن كه به‌رامبه‌ر به بێل كلینتنی هاوسه‌ری توندوتیژ بووه و لێی داوه. له دیمانه‌یه‌كدا هیلاری ئاشكرای كردووه كه ئه‌وكاته‌ی كێشه‌ی بێل و مۆنیكا له ساڵی 1993 ئاشكرابوو، ئه‌و تووشی هیستریا بوو و به نینۆكه‌كانی له بێلی داوه، به جۆرێك جێی نینۆكه‌كانی له‌سه‌ر ملی بێل بۆ ماوه‌یه‌ك مابووه‌وه. بۆیه گوتوویه‌تی له‌وكاته‌وه راهاتووه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له بێل بدات.
كریستیان سلاته‌ر كه ئه‌ستێره‌یه‌كی ناوداری هۆڵیووده، له‌لایه‌ن خاتوونه ئه‌ستێره ریان هادون كه هاوسه‌ری بوو، ده‌ستدرێژیی كراوه‌ته سه‌ر. پێگه‌كه ئاشكرای كردووه‌ته‌وه كه ساڵی 2003 كاتێك ئه‌و دوو هاوسه‌ره له هۆتێلی هارد رۆك له شاری لاس بوو، هاوسه‌ره‌كه‌ی كووپێكی له‌سه‌ر سه‌ری شكاندووه، به‌و هۆیه‌وه پۆلیس ریانیان به تۆمه‌تی ده‌ستدرێژیی خێزانی گرتووه، دواتریش ئه‌و رووداوه بووه هۆی جیابوونه‌وه‌یان.
بۆبی براون كه هاوسه‌ری وێتنی هیوستن خاتوونه ئه‌ستێره‌ی گۆرانیی پۆپی ئه‌مه‌ریكی بوو كه وێتنی له ساڵی 2012 كۆچی دوایی كرد. له چه‌ند دیمانه‌یه‌كدا بۆبی براون ئاشكرای كردووه كه چه‌ند جارێك وێتـنی لێی داوه. به‌ڵام له به‌رامبه‌ردا وێتنی رای گه‌یاندووه كه بۆبی درۆی نه‌كردووه، به‌ڵام ئه‌ویش له‌وی داوه‌ته‌وه ئه‌گه‌رچی زۆربه‌ی لێدانه‌كانی بۆبی له خۆشه‌ویستییه‌وه بووه، وێڕای لێدانه‌كان، بۆبی براون گه‌وره‌ترین خۆشه‌ویستی وێتنی بووه.
له راپۆرته‌كه‌ی "فه‌رفیش"دا چه‌ندان رووداوی توندوتیژیی ئه‌ستێره‌كان كه‌وتوونه‌ته به‌ر ئاماژه‌وه. ئێمه وه‌ك "وشه" ته‌نیا ئه‌وانه‌ی سه‌روومان كردووه‌ته نموونه.