سه‌لما حایك كه ئه‌ستێره‌یه‌كی زۆر ناوداری هۆڵیووده و خۆی ئیسپانی و به‌ڕه‌گه‌ز لبنانییه، وێڕای ئێسته ته‌مه‌نی گه‌یشتووه‌ته 49 ساڵ، به‌ڵام ئاشكرای ده‌كات كه بایه‌خێكی زۆر به رووخسار و جه‌سته‌ی ده‌دات بۆیه به جوانیی گه‌نجێتییه‌وه ماوه‌ته‌وه.
گۆڤاری "فۆستا" وێنه‌یه‌كی تایبه‌تی حایكی له‌سه‌ر به‌رگه‌كه‌یدا بڵاو كردووه‌ته‌وه كه نیمچه‌ڕووته و هاوكات دیمانه‌یه‌كی ئه‌و خاتوونه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه كه باس له جوانییه‌كه‌ی خۆی ده‌كات. ئه‌و وێنه‌یه ره‌ش و سپییه و له فیلمی Desperado دا هاتووه‌ته گرتن.
له‌و دیمانه‌یه‌دا حایك ده‌ڵێ، له منداڵییه‌وه بایه‌خی به رووخسار و جه‌سته‌ی خۆی داوه، بۆیه تا ئێسته‌یش پێویستیی به نه‌شته‌ركاریی جوانكاری نه‌بووه، له هه‌موو زیاتر بایه‌خێكی زۆر به وه‌رزش ده‌دات و وه‌رزش هۆكاری سه‌ره‌كیی جوانییه‌كه‌یه‌تی.
دواتریش ئاشكرای كردووه كه بۆ رووخسار و پێستی، رووه‌كێك به‌كار ده‌هێنێت كه ناوی "نیپیزكۆزهیت"ه، ئه‌و رووه‌كه ته‌نیا له مه‌كسیك هه‌یه كه شوێنی له‌دایكبوونی خۆیه‌تی.
سه‌لما فالغارما حایك بین‌و له ساڵی 1966 له مه‌كسیك له دایك بووه، ده‌كاته كچی سه‌رمایه‌دارێكی مه‌كسیكی به‌ناوی "سامی حایك" كه به‌ڕه‌گه‌ز لبنانییه، دایكیشی مه‌كسیكییه و به‌ڕه‌گه‌ز ئیسپانییه. سه‌ره‌تای هونه‌ریی حایك، له رێگه‌ی رێكلامی ته‌له‌ڤزیۆنیی له مه‌كسیك ده‌ست پێ كردووه. به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی له چه‌ند فیلمێك رۆڵی بینیوه، له ساڵی 1995 وه‌ك ئه‌ستێره له هۆڵیوود ناسرایه‌وه.
حایك له چه‌ندان فیلم‌دا به زمانی ئینگلیزی و ئیسپانی رۆڵی بینیوه، به‌شێوه‌یه‌ك ناوی بڵاو بووه‌وه كه له هۆڵیووددا به "بۆمبی هۆڵیوود" ناوبانگی ده‌ركرد. جیا له فیلمه‌كانی كه زۆربه‌یان ئه‌كشنن، هاوكات له چه‌ند زنجیره درامای ته‌له‌ڤزیۆنیشدا رۆڵی كاریگه‌ری هه‌بووه. زیاتر له 80 كاری هونه‌ریی زۆر ناوداری هه‌یه كه له‌ناویاندا جیا له فیلم، درامایش هه‌ن.