دوو تابلۆی شێوه‌كاری جیهانی ڤان كوخ كه 14 ساڵ به‌ر له ئێسته دزرابوون، دۆزرانه‌وه و دوێنێ سێشه‌م له مۆزه‌خانه‌ی ئه‌مسته‌ردام په‌رده له‌سه‌ر تابلۆكان لا درا.
ئاژانسی "رۆیته‌رز" هه‌واڵه‌كه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی داوه، ئه‌و تابلۆیانه‌ی دزرابوون، دوای دۆزینه‌وه‌یان ده‌ركه‌وتووه زیانی زۆریان به‌ركه‌وتووه، به‌ڵام پسپۆڕانی ئه‌و بواره پێیان وایه وێڕای ئه‌وه‌ی زیانیان پێ كه‌وتووه، به‌ڵام دۆزینه‌وه و گه‌ڕانه‌وه‌یان زۆر گرنگه.
ئاژانسه‌كه روونی كردووه‌ته‌وه، مێژووی دروستكردنی ئه‌و تابلۆیانه بۆ ساڵانی 1882 تا 1884 ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ئه‌و قۆناغه بۆ ئه‌و شێوه‌كاره زۆر گرنگه، چونكه له‌و قۆناغه‌دا وه‌ك شێوه‌كارێكی زۆرباش و كارا ناسرایه‌وه.
ئه‌لێكس ریوجه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری مۆزه‌خانه‌كه به‌ر له لابردنی په‌رده له‌سه‌ر تابلۆكان رای گه‌یاند، گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و تابلۆیانه بۆ هونه‌ر و كاره‌كانی ڤان كوخ زۆر گرنگه، ته‌نانه‌ت ماوه‌ی شه‌ش مانگ به‌ر له ئێسته، پسپۆڕان هه‌ڵسه‌نگاندنیان كردبوو كه به‌های هه‌ر یه‌كێك له تابلۆكان، سه‌رووی 50 ملیۆن دۆلاره.
نه ئاژانسه‌كه و نه ریوجه‌ر، ئاشكرایان نه‌كردووه كه ناوی تابلۆكان چی بوون، ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێت كه به گرنگی قسه له‌سه‌ر بایه‌خی تابلۆكان كراوه و له‌سه‌ر شووشه دروست كراون.
ئه‌و دوو تابلۆیه‌ی ڤان كوخ له ساڵی 2002 له‌لایه‌ن باندێكه‌وه هاتوونه‌ته دزین، به‌ڵام ماوه‌ی دوو مانگ به‌ر له ئێسته له‌لایه‌ن پۆلیسی ئیتالیاوه دۆزراونه‌ته‌وه.