یانه‌ی بایرن میونشنی ئه‌ڵمانی داوای راگرتنی شه‌ڕی رووسیا دژ به ئۆكراینا ده‌كات و به كرداریش داواكه‌ی خسته‌ڕوو.
پێش ده‌ستپێكردنی یاریی بایرن میونشن و بایه‌رلیڤه‌ركوزن، كه ئێواره‌ی شه‌موو كرا، یانه‌ی بایرن میونشن به ئه‌نجامدانی چه‌ند چالاكییه‌ك و به‌رزكردنه‌وه‌ی چه‌ند دروشمێك، داوای كرد شه‌ڕی رووسیا دژ به ئۆكراینا بوه‌ستێنرێت و ژیانی خه‌ڵكی ئۆكراینا بپارێزرێت.
نۆ رۆژه هێزه‌كانی رووسیا هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ئۆكراینا و نزیكه‌ی ملیۆنێك كه‌سیش ئاواره‌بوونه و به سه‌دان و كوژراو و برینداریش هه‌ن.