به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا پێشبینییه‌كانی خۆی بۆ دۆخی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی شاره‌كانی باشووری كوردستان ڕاگه‌یاند.
له ڕاگهیهنرواهكه هاتووه، ئه‌مڕۆ چوارشه‌م ئاسمانی كوردستان له ژێر كاریگه‌ری نزمه پاڵه‌په‌ستۆی توركیا ده‌بێ و له هه‌ولێر و دهۆك ئاسمان هه‌ور ده‌بێ له‌گه‌ڵ بارینی باران له كاته‌كانی دوای نیوه‌ڕۆ و ئه‌گه‌ری بارینی به‌فر له ناوچه شاخاوییه به‌رزه‌كان هه‌یه، له سلێمانی ئاسمان هه‌وری ته‌واو ده‌بێ له‌گه‌ڵ بارینی باران له كاتی جیا جیا و بارینی به‌فرێكی كه‌م له ناوچه شاخاوییه به‌رزه‌كان، له كه‌ركووك ئاسمان نیمچه هه‌ور بۆ هه‌وری ته‌واو ده‌بێ له‌گه‌ڵ بارینی باران له كاته‌كانی ئێواره، به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 15 پله و نزمترین پله‌ش سێ پله‌ی سیلیزی ده‌بێت.
هه‌روه‌ها سبه‌ی پێنجشه‌م نزمه پاڵه‌په‌ستۆی توركیا كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێ و له هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك ئاسمان هه‌وری باراناوی ده‌بێ له‌گه‌ڵ بوونی لێزمه باران له ناوچه شاخاوییه‌كان، له كه‌ركووكیش ئاسمان هه‌وری باراناوی ده‌بێ له‌گه‌ڵ بوونی لێزمه باران له كاته جیا جیاكاندا، به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 16 پله و نزمترین پله‌ش چوار پله‌ی سیلیزی ده‌بێت.