دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو به‌هۆی خواردنه‌وه كێشانی ماده‌ی هۆشبه‌ر كه‌سێك به كلاشینكۆف برایه‌كی خۆی و هاوڕێیه‌كی ده‌كوژێ و پۆلیسیش ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه كردووه و ئێسته‌ش به‌دوای بكوژه‌كه ده‌گه‌ڕێن.
پۆلیسی هه‌ولێر له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرای كرد، سه‌عات 11:30 ی شه‌وی ڕابردوو له ڕێگه‌ی نێوان هه‌ولێر و شاوێس له بوونی ڕووداوێك ئاگه‌داركراینه‌وه و ده‌سبه‌جی مه‌فره‌زه‌كانی پۆلیس گه‌یشتوونه‌ته شوێنی ڕووداوه‌كه.
له‌باره‌ی ورده‌كاری ڕووداوه‌كه پۆلیس ئاشكرای كردووه، بڕوا نه‌به‌ز و ڕه‌وا نه‌به‌ز كه دووبران له‌گه‌ڵ چه‌ند هاوڕێیه‌كیان چوونه‌ته گه‌شت و مه‌ی و ماده‌ی بێهۆشكه‌ریان پێ بووه دواتر بووه به كێشه‌یان، ڕه‌وا ته‌له‌فۆن بۆ براكه‌ی بڕوا ده‌كات ده‌ڵێ به هانای بگات تووشی كێشه بوون، براكه‌ی به كلاشینكۆفه‌وه دێ و میلی كلاشینكۆفه‌كه ڕاده‌كێشێت، دواتر ڕه‌وا به بڕوای برای ده‌ڵێ، گاڵته‌مان كرد هیچ كێشه‌یه‌كمان نه‌بووه.
له درێژه‌ی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه هاتووه، به‌ڵام بڕوا ده‌ست به ته‌قه‌كردن ده‌كات و براكه‌ی خۆی ده‌كوژێ و ده‌ستڕێژی گولـله له هاوڕێكانیشی ده‌كات و هاوڕێیه‌كی ڕه‌وای برای به‌ناوی "وریا ئیبراهیم" ده‌كوژێ و له شوێنی ڕووداوكه ڕاده‌كات.
پۆلیس ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، كه دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و ڕووداوه كراوه‌ته‌وه، سێ له هاوڕێیانی كوژراوانمان به بڕیاری دادوه‌ر و به پێی ماده‌ی 406ی یاسای سزادان گرتووه.