خاڵی لاوازی پیاوی رۆژهەڵاتی چییە؟

:: PM:06:13:22/03/2017 ‌

رەنگە شاعیران لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەسەر جوانی ئافرەتانی ئەسمەر و قژ و چاو رەشدا بڵێن، كەچی لە راستیدا پێچەوانەكەی راستە و ئافرەتانی سپی و قژ زەرد و چاو رەنگاورەنگ خاڵی لاواز و شاراوەی پیاوانی ناوچەكەن، بەڵام بۆچی؟

رەنگە ئەگەر راپرسییەك لەو بارەوە لای پیاوانی ئەوروپاییدا بكرێت، زۆرینەیان دەنگ بۆ ئافرەتانی قژ رەش و قاوەیی بدەن، بەوەی سەرنجراكێشترن، بەڵام ئەوە لە وڵاتانی ئەوروپا كە پڕە لە ئافرەتی سیسەی قژ زرد، كە رەنگە بەو هۆیەوە بێت ئافرەتانی ئەسمەر و قژ رەشیان لا سەرنجراكێشتر بێت، بۆیە هۆكارەكانی رەنگە لەوانەی خوارەوە كۆ ببێتەوە:

-ئەو كاتەی پیاوەكان بە درێژایی تەمەنیان یەكجۆر ئافرەت لە دەوری خۆیانەوە دەبین، شتێكی ئاساییە كە سەرنجی بۆلای ئافرەتی جیاواز سیفەت و ئاكار رابكێشرێت، بەتایبەتی بۆ پیاوی رۆژهەڵاتی كە ئافرەتانی سپی پێست و قژ زەرد و چاو رەنگاورەنگ بۆ ئەوان جیاوازە لەوەی كە لەسەری راهاتوون، بەدەر لەوەی پێستی سپی ئافرەت خاڵی لاوازی پیاوە لەو ناوچەیە كە ئافرەتانی ناوچەكە ناتوانن پڕی بكەنەوە. 

-رەنگە ئافرەتانی سپی پێست و قژ زەرد بەدەر لەو هەستە ناوەخۆییەی پیاوان لە بەرامبەری ئەوانەوە هەیتیان، لە رووی رەفتار و ئاكارەوە بەكەیفتر بن و لە رووی راكێشانی سێكسیشەوە سەرنجراكێشتر بن.

-ئەستێرەكانی سینەما و تەلەڤزیۆن كاریگەرییان لەو بارەوە هەیە، بۆ نموونە كچە قژزەرد و سپی پێستەكانی سینەما هەمیشە پێوەست بوونە بە ورووژاندن لە چل و پەنجای سەتەی رابردوودا، جا ئەكتەری ئافرەتی لەو جۆرە هەر رۆڵێكی هەبووایە كە سێكی لاواز پێشان دراوە كە بەدوای پیاوێكەوە گەڕاوە بۆ ئەوەی بیپارێزێت، بەدەر لەوەی وا پێشان دراوە كە كەسێكە حەز بە یاریكردن و خۆشرابواردن دەكات و لە رووی سێكسیشەوە سەرانجراكێش پێشان دراوە كە تا ئێستەش سینەماكان هەوڵ دەدەن بەو شێوە پێشانی بدەن، بۆیە پیاوانیش كەوتوونەتە ژێر كاریگەری ئەو شێوە پێشاندراوە و وا سەیری ئافرەتانی سپی پێست و قژ زەرد دەدات كە هەموویان بەو شێوەن. 

-باشتركردنی وچەخستنەوە، لە توێژینەوەیەكی زانستی كە لێكۆڵینەوە لەبارەی بیرۆكەكانی لە نەستی پیاوانەوە لەبارەی پەرەسەندنی مرۆڤ بەدرێژایی سەتەكانی رابردوو كراوە، دەركەوت كە پێشتر ئافرەتانیان لەسەر بنەمای توانای بۆ دووگیانبوون و وچەخستنەوە هەڵبژاردووە بۆ هاوسەرگیری، بۆ ئەوەی منداڵی بەهێزی پێ بدەن، جا بەو هۆیەوەی ئافرەتانی سپی پێست نەخۆشبوونیان زیاتر بەسەردا دەردەكەوێت لەوانەی گەنم رەنگن، هەروەها بەتەمەنداچوونیان زیاتر بەسەردا دەردەكەوێت.

-رەنگە بگوترێت كە ئافرەتانی سپی پێست كەسانێكی زۆر زیرەك و بیركردنەوەی تیژ نین، كە ئەوەش رێك ئەوەیە كە پیاوانی ئەو ناوچە دەیانەوێت كە وا دەزانن ژیانیان باشتر و خۆشتر دەكات و دوور دەكەونەوە لە ئاڵۆزی ژیان.

سەرچاوە: سەیادی





وشە - مه‌حموود ئیسماعیل