چاكەتێك لە جەڵتە دەتپارێزێت

:: PM:06:22:22/03/2017 ‌

تیمێكی زانایانی ئەمەریكایی لە سەنتەری ماونت سینای توانیان چاكەتێك دابهێنن كە تەكنیكێكی نوێی تیادا دێتە بەكارهێنان كە پشت بە شەپۆڵی دەنگی لەرەلەر لاواز دەبەستێت بۆ دووپارە باڵنانەوە بە خوێن بۆ ئەو كەسانەی تووشی دڵە نۆرە دەبنەوە.

زانایان روونیان كردەوە، كە ئەو چاكەتە ئامێرێكی تیادایە كە شەپۆڵی دەنگی لاواز دروست دەكات بۆ چالاككردنی سووڕی خوێنی دڵ، ئەوەش لە رێگەی لەراندنی دڵ و لوولەكانی خوێن، هەروەها شكاندنی ئەو بەربەستانی لەبەردەم وەستانی رۆیشتنی خوێنەوە دروست دەبن.

توێژەران لە رێگەی رۆژنامەی "دەیلی مێڵ"ی بەریتانیایی رایان گەیاند كە ئەو چاكەتە زیان پێكەوتن بە دڵ لەسەر ئاستێكی دوورودرێژ كەم دەكاتەوە كە رەنگە بكوژ بێت، هەروەها خوێنبەرەكانی بەشێوەیەكی خێراتر دەكاتەوە.

لە بەریتانیا ساڵانە 175 هەزار كەس تووشی تەنگژەی دڵ دێنەوە، كە دەكاتە نزیكەی كەسێك لەهەر سێ خولەك، ئەوەش كاتێك روو دەدات كە خوێنبەری خوێنی پاك  بە ماسولكەكانی دڵ دەگەیەنێت دەگیرێت و دەبێتە هۆی دروستبوونی جەڵتە و تەسكبوونەوەی رۆیشتنی خوێن بەهۆی نیشتنی چەورییەوە.

توێژەران دووپاتیان كردەوە كە لەو كاتەدا و بۆ فریاكەوتنی نەخۆش پزیشكان حەبی ئەسپرین دەدەنە ئەو كەسە بۆ زیاتر رۆیشتنی خوێن بۆ ماسولكەكانی دڵ لە رێگەی فرەوانكردنی لوولەكانی خوێنەوە، بەڵام لە زۆرینەی خاڵەتەكاندا پێویستە نەخۆش بەرەو نەخۆشخانە بگوازرێتەوە بۆ پارێزگاریكردن لە مانەوەی خوێنبەرەكانی بە كراوەیی لە رێگەی نەشتەرگەرییەوە.

توێژەران دەڵێن كە ئەو چاكەتە داهێنراوە كار بۆ خێراتر كاركردنی چارەسەرییەكانی دژە خەستبوونی خوێن دەكەن لە رێگەی رەوانەكردنی دەرمانەكە بۆ شوێنی گیرانی لوولەكانی خوێن بە خێراییەكی زیاتر.

سەرچاوە: موستەقیللە




وشە - مه‌حموود ئیسماعیل