دوو چەكداری نەناسراو هێرش دەكەنە سەر لە تەلاری پەرلەمانی بەریتانیا لە لەندەن و تەقە دەكەن كە بەو هۆیەوەش 12 كەس بە سەختی بریندار دەبن و یەكێك لە هێرشبەرەكان دەكوژرێت.
دوای رووداوی تەقەكردنەكە هێزە تەناهییەكانی بەریتانیا ناوچەكە گەمارۆ دەدەن لەو كاتەی ترس و تۆقین خەڵكەكەی داگرت، كە رێگەكان بەرەو پەرلەمانی بەریتانیا بە تەواوەتی لەلایەن پۆلیسەوە داخران و ئەمبولانسەكانیش دەستیان كرد بە گواستنەوەی بریندارەكان.
هاوكات لە ناو پەرلەمانی بەریتانیا كە دانیشتن دەكرا، دوای تەقەكان دانیشتنەكە دوا خرا و هەمووان لەبەر هۆكاری تەناهییەوە ناوچەكەیان چۆڵ كرد كە بەر لە سێ سەعات لە رووداوەكە سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا لە پەرلەمان بووە و لە چوارچێوەی دانیشتنێكدا.
بەپێی زانیارییەكان یەكێك لە تەقەرەكان هەوڵی داوە بچێتە ناو پەرلەمان و پۆلیسێكی بریندار كردووە، بەڵام كوژراوە، هاوكات چارەنووسی چەكدارەكەی تر نازاندرێت و پۆلیسیش ناوچەكەی بە تەواوە تی داخستووە، ئەوە لەو كاتەی ئەمڕۆ لە واشنتن كۆنگرەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندام لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش بەڕێوە دەچێت كە بەریتانیا یەكێكە لەوان.