چەند یاسایەكی سەیری وڵاتانی دنیا

:: PM:07:59:22/03/2017 ‌

-بەتۆمەتی دەستدرێژیكردنە سەرت دەگیرێیت، لە دوبەی یاسایەك هەیە كە ئەنجامدانی سێكس لە دەرەوەی ژیانی هاوسەریدا قەدەغە و بەتاوان دەكات جا لەهەر دۆخێكدا بێت، بۆیە لەكاتی دەستدرێژی سێكسییەوە هەردوولا دەگیرێن و سزای گرتنی ساڵێكیان بەسەردا دەسەپێندرێت.

-لە شارێكی پۆڵەندا ئەو فیلم كارتۆنە قەدەغەیە، سەیركردنی منداڵان بۆ كەسایەتی بەناوبانگی كارتۆنی "وینی بۆ" لە شارێكی پۆڵەندا قەدەغەیە، چونكە وینی لەو كارتۆنەدا نیوەی ژێرەوەی لەشی رووتە. 

-رۆح هاتنەوە بەر لە چین قەدەغەیە، ژمارەیەك ئاینەكانی سەر زەوی هەن كە باوەڕیان وایە كە دوای مردنی مرۆڤ رۆحەكەی دەگەڕێتەوە و لەسەر شێوەی گیانلەبەرێكی تردا دێتەوە ژیان جا مرۆڤ بێت یان ئاژەڵ، كە رەنگە ئەو بیرۆكەیە لای كەسانێك رەت كراوە بێت، بەڵام لەوە سەیرتر هەڵوێستی حكوومەتی چینە لە بەرامبەری كە لە 2007 قەدەغەی پیاوانی ئاینی هەرێمی تبتی كرد لە دووبارە هاتنەوە ژیان بەبێ فەرمانی حكوومەتی ئەو وڵاتە نەبێت.

-پاككردنەوە و گسكدان قەدەغەیە، لە مەلبۆڕنی پایەتەختی ویلایەتی ڤیكتۆریا لە ئوسترالیا كە یەكێكە لە جوانترین شوێنەكانی دنیا، ئەگەر ویستت سەردانی بكەیت نابێت لە رۆژانی ئاسایی لە نێوان سعاتی 10ی شەو تا حەوتی بەیانی و لە رۆژانی پشووش لە 10ی شەوەوە تا نۆی بەیانی كاری پاككردنەوە گسكدانی كارەبایی بكەیت، ئەگینا سزا دەدرێیت. 

-نابێت ئاژەڵ لە حەوزی خۆشتندا بكرێت، لە ویلایەتی ئۆكلاهۆمای ئەمەریكا دەسەڵاتداران قەدەغەی نووستنی كەریان كرد لەناو حەوزی خۆشتن، بەهۆی رووداوێكەوە كە لە 1924 رووی دا ئەو كاتەی بازرگانێك كەرەكەی لەناو حەوزێكی كۆنی خۆشتن كرد و بەهۆی لافاوە گیانی كەوتە مەترسییەوە، بۆیە هەزارانی بەخێوردنی ئاژەڵ سكاڵایان كرد و ئەو یاسایە هاتە جێبەجێكردن بۆ پاراستنی گیانی كەرەكان. 

-ئەگەر پێویستت بە ئاودەست و سەرئاوكردن بوو دەتوانی لە دەرگەی هەر ماڵێك بدەیت، لە سكوتلەندا بۆ چارەسەركردنی كێشەی پاككردنەوەی ئاودەستە گشتییەكان لەسەر رێگە و لە شەقامەكاندا، بەپێی یاسا هاووڵاتیی سكوتلەندایی بۆی هەیە لە كاتی پێویستی لە دەرگەی هەر ماڵێك بدات و ئاودەستەكەیان بەكار بێنێت و خاوەن ماڵیش پێویستە رێگری لێ نەكات و ئەگەر ئەوەی كرد كەسەكە دەتوانێت بە پۆلیس رابگەیەنێت.

-چەند یاسایەكی سەیر لە ئەمەریكا، لە ویلایەتی مێشیگان بەیاسا قەدەغەیە تیمساحەكەت لە سۆندەی ئاگركوژێنەوە ببەستییەوە، لە بالتیمۆڕی ویلایەتی ماریلاند قەدەغەیە شێر لەگەڵ خۆت ببەیتە سینەما و لە ئۆهایۆش قەدەغەیە نابێت كحول بدەیتە ماسی و لە شیكاگۆ ناكرێت لەسەر ملی زەرافە راو بكەیت، كە رەنگە پێشتر كاری وا كرابێت.

-بەر لە تاوانكردن هەواڵ بە پۆلیس بدە، لە ویلایەتی تێكساسی ئەمەریكایی یاسایەك هەیە كە ئەو هاووڵاتییەی نیازی تاوانكردنی هەیە پێویستە بە نووسراو یان بە زارەكی بەر لە 24 سەعات هەواڵ بە پۆلیس بدات.

-دەوڵەت لە ژووری نووستن چاودێریت دەكات، ئەگەر گەشتت كرد بۆ ڤێرجینیای ئەمەریكا پێویستە وریا بیت و بە رووناكی لە ژووری نووستنەوە سێكس لەگەڵ هاوسەرەكەتدا نەكەیت، هەروەها راوكردن رۆژانی یەكشەم قەدەغەیە تەنیا ئاژەڵی راكۆن نەبێت كە تا سەعات 12ی نیوەڕۆ ئاساییە. 

-گوێڕایەڵی دایك و باوك بە فەرمانی حكوومەتە، لە چین پێویستە ئەو مێردمنداڵانەی لە كەسوكاریان جیابوونەتەوە بە بەردەوام سەردانیان بكەن و ئامادەی رێورەسمە ئاینییەكان بن كە ئەوان دەیخوازن، ئەگینا لەلایەن پۆلیسیەوە دەگیرێن.

-هاوسەر بەبێ مێردەكەی ناتوانێت ددانی دەستكرد ببەستێت، لە ویلایەتی فێرمۆنت یاسایەك هەیە كە رێگری لە ئافرەت دەكات بەبێ رەزامەندی یاسایی هاوسەرەكەی ددانی دەستكرد ببەستێت. 

-هاوسەر بە گرێنتی 10 رۆژ، لە بەرازیل تا ساڵی 2002 بۆ پیاو ئاسایی بوو ئەگەر بۆ دەركەوتبایە كە خێزانە نوێیەكەی پەردەی كچێنی نەماوە، هاوسەرەكەی بگەڕێنێتەوە بۆ كەسوكاری، بەڵام لە ماوەی تەنیا 10 رۆژی سەرەتای گواستنەوە. 

-جگەرەكێشان قەدەغەیە، لە هۆڵەندا بەپێی یاسا جگەرەكێشان لە شوێنە گشتییەكاندا قەدەغەیە، لەو كاتەی هەر كەسێك دەتوانێت حەشیش كە جۆرێكە لە مادەی هۆشبەر، بكێشێت بەو مەرجەی نەیكاتە سەر شێوەی جگەرە و تێكەڵی نەكات لەگەڵ تووتنەوە. 


سەرچاوە: ئەلعالەم




وشە - مه‌حموود ئیسماعیل