ئه‌ندازیارێك به لێكۆڵینه‌وه و داتا وه‌ڵامی
ئه‌و كه‌سانه ده‌داته‌وه كه لایه‌نگری
په‌كه‌كه‌ن و هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر له‌وه‌ی گوتوویه‌تی 50 هه‌زار كه‌س له نه‌ورۆزی
ئامه‌د به‌شداری ده‌كه‌ن، چونكه به بڕوای ئه‌وان ملیۆنێك كه‌س به‌شداری ئاهه‌نگی
نه‌ورۆز له ئامه‌دی باكوری كوردستان ده‌كه‌ن.
ئه‌و ئه‌ندازیار ده‌ڵێ، دوێنێ پۆستێكم دانا
تێیدا باسی كۆبوونه‌وه‌ی په‌نجا هه‌زار كه‌سیی نه‌ورۆزی دیار به‌كرم كردبوو، به‌ڵام
براده‌رێكی باكور ته‌وه‌ر ڕیزێك جنێوی دوور و درێژی بۆ ناردبووم و نووسیبووی تۆ
چاوت به نه‌ورۆزی یه‌ك ملیۆن كه‌سیی ئامه‌د هه‌ڵنایه و ده‌ڵێی په‌نجا هه‌زر كه‌سن.
كامیل بۆكانی ئه‌ندازیار ده‌لێ، من له جێی
ئه‌وه‌ی وه‌ڵامی جنێوه‌كانی بده‌مه‌وه، بیرم لێ كرده‌وه، هه‌ر به ڕاست یه‌ك
ملیۆنه‌كه ڕاست نه‌بێ و من هه‌ڵه‌م كردبێ، پاش ئه‌وه‌ی پرسیارم له خۆم كرد بیرم
هاته‌وه من ئه‌ندازیارم و هه‌ندێك حسابات ده‌زانم، بۆیه چووم له گووگڵ مه‌پ گه‌ڕام
و نه‌خشه‌ی پاركی نه‌ورۆزم له ئاماده دیته‌وه، بۆم ده‌ركه‌وت ئه‌و شوێنه‌ی خه‌ڵك
له نه‌ورۆز بۆی كۆ ده‌بنه‌وه، شوێنێكی بچووكه و ئه‌م پاركه‌یه، پانتاییه‌كی
ناگاته 100 مه‌تر و درێژییه‌كه‌یشی 200 مه‌تر نابێ، گووگڵ ڕێگه‌مان پێ ده‌دا
دووری نێوان دوو یان چه‌ند خاڵێك به وردی حساب بكه‌ین، منیش به دوو شێوه ڕووبه‌ڕه‌كه‌یم
حساب كرد، شێوه‌یه‌كی له ڕووی ئه‌و مه‌ودایه‌ی له‌سه‌ر وێنه‌كان ده‌یبینن له
ڕێگه‌ی ئانتیگراڵه‌وه كه شێوازێكه بۆ دیاریی كردنی ڕووبه‌ر.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێ، ڕێگه‌یه‌كی كرده‌یی و ساده‌ش
ئه‌وه بوو كه ئه‌ه‌و نه‌خشه‌یه‌م به‌و ئه‌ندازه‌یه‌وه برده ناو پرۆگرامی نه‌خشه‌كێشی
ئۆتۆكاد و دوای كێشانه‌وه‌ی نه‌خشه‌كه به وردی به‌م به‌رنامه‌یه ڕووبه‌ڕووی ئه‌و
شوێنه حیساب كرد، كه ده‌یكرده 13 هه‌زار و 171 مه‌تر دووجار، ئه‌و خه‌ڵكه‌ش كه‌له‌و
شوێنه جێیان نه‌بووه‌ته‌وه و له ده‌وروپشتی وه‌ستاون دوو هه‌زار مه‌تر دووجام
بۆ دانا و سه‌رجه‌می بوو به 15 هه‌زار و 171 مه‌تر دووجا.
له‌به‌شێكی تردا نووسیویه‌تی، به‌گوێره‌ی
ستاندارده جیهانییه‌كان بێ، ئه‌وا له هه‌ر مه‌ترێكی دووجا چوار كه‌س ده‌توانن له
ته‌نیشت یه‌كتر بوه‌ستن، به‌ڵام به سه‌رنجدان له ڤیدیۆ و وێنه‌كانی نه‌ورۆزی
ئامه‌د ده‌رده‌كه‌وێ هه‌ر دوو كه‌س له مه‌تر دووجایه‌ك وه‌ستاون، بۆیه ئه‌گه‌ر
له هه‌ر مه‌تر دووجایه‌ك دوو كه‌س ڕاوه‌ستابن، ئه‌م گۆڕه‌پانه شوێنی 30 هه‌زار و
342 كه‌سی لێ ده‌بێته‌وه، ئه‌گه‌ر له هه‌ر مه‌تر دووجایه‌كیش چوار كه‌س وه‌ستابن،
ئه‌وا گۆڕه‌پانه‌كه شوێنی 60 هه‌زار و 684 كه‌س ده‌بێته‌وه، واته له هیچ حاڵه‌تێكدا
گۆڕه‌پانه‌كه توانای له‌خۆگرتنی 100 هه‌زار كه‌سیشی نییه، چ جای ئه‌وه‌ی بگا به
ملیۆنێك كه‌س، له كۆتاییدا ده‌ڵێ، هیوادارم ئه‌و كه‌سانه‌ی جنێو ده‌ده‌ن له
جیاتی زمانیان تۆزێك مێشكیان به‌كار بخه‌ن.