وه‌زیری پێشووی پیشه‌سازی و كانزاكان له
حكوومه‌تی عێراق ئاشكرای كرد، له دوای 2003 تا ئێسته زیاتر له 10 هه‌زار كارگه
له عێراق له‌كاركردن وه‌ستاون و ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، كه كه‌رتی پیشه‌سازی له
عێراق به ته‌واوی تێكشكاوه و پێشڤه‌چوونی تێدا نییه.
محه‌مه‌د ده‌راجی له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی
"سۆمه‌ریه" گوتی، به‌گوێره‌ی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی و
كانزاكان زیاتر له 10 كارگه‌ی كه‌رتی تایبه‌ت له دوای 2003 له كاركردن وه‌ستاون
و كه‌رتی پیشه‌سازی ڕووبه‌ڕووی شكستێكی گه‌وره بووه‌ته‌وه و ڕۆژ دوای ڕۆژیش ئه‌و
شكسته گه‌وره‌تر ده‌بێت.
هه‌روه‌ها گوتی، پێش 2003 كه‌رتی پیشه‌سازی
ڕێژه‌ی 14% داهاته‌كانی بودجه‌ی ساڵانه‌ی ده‌سته‌به‌رده‌كرن، به‌ڵام ئێسته ئه‌و
ڕێژه‌یه زۆر كه‌م بووه‌ته‌وه، پاش گۆڕێنی سیسته‌می دیكتاتۆری ئێمه له‌وباوه‌ڕه‌دابووین
پێشكه‌وتنی گه‌وره دێته‌دی، به‌ڵام كارگه‌كان مووچه‌ی كارمه‌نده‌كانیان له‌ڕێی وه‌رگرتنی
قه‌رز له بانكی ڕافیده‌ین و ڕه‌شید ده‌دا.
وه‌زیری پێشووی پیشه‌سازی و كانزاكانی عێراق
ڕوونی كرده‌وه، كه كرانه‌وه‌ی بازاڕ به ڕووی به‌رهه‌می ده‌ره‌كی و ده‌ركردنی
كۆمه‌ڵێك بڕیار له‌و باره‌وه، هۆكاری سه‌ره‌كی داخستنی ئه‌و 10 هه‌زار كارگه‌یه‌ن.
سه‌رچاوه/سۆمه‌ریه نیوز.
باز