سه‌رچاوه‌كان ئاشكرایان كرد، به‌شێك له‌سه‌ركرده
عه‌ره‌بی و ناوخۆییه‌كانی داعش له ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی سه‌رۆكی ڕێكخراوی
تیرۆریستی داعش هه‌ڵگه‌ڕاونه‌ته‌وه و له به‌یعه‌ت پێدانیشی په‌شیمان بوونه‌ته‌وه
و ئێسته له نێو ڕیزه‌كانی داعش خه‌ریكی كۆكردنه‌وه‌ی خه‌ڵكن و خۆیان و ئه‌و خه‌لكانه‌شی
له‌گه‌ڵیان به‌یعه‌ت به ئه‌یمه‌ن زه‌واهیری سه‌رۆكی ڕێكخراوی قاعیده ده‌ده‌ن.
سه‌رچاوه‌یه‌ك به "سۆمه‌ریه
نیوز"ی ڕاگه‌یاندووه، زۆرێك له سه‌ركرده باڵاكانی داعش ئه‌وانه‌یه هه‌ڵگری
ڕه‌گه‌زنامه‌ی عێراقی و وڵاتانی عه‌ره‌بین، له ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی هه‌ڵگه‌ڕاونه‌ته‌وه
و خه‌ریكی به‌یعه‌تدانن به ئه‌یمه‌ن زه‌واهیری سه‌رۆكی ڕێكخراوی تیرۆریستی ئه‌لقاعیده،
ئه‌مه‌ش به‌هۆی خۆشاردنه‌وه‌ی به‌رده‌وامی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی و متمانه نه‌كردن
به سه‌ركرده‌كانی داعش و خۆ به دوورگرتن له ده‌ركه‌وتن و په‌یام و گوتاری
ڤیدیۆیی بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی وره‌ی چه‌كداران.
هه‌روه‌ها گوتی، ئه‌و سه‌ركردانه‌ی داعش
ئێسته گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و باوه‌ڕه‌ی كه داعش ڕێكخراوێكی هه‌ڵگه‌ڕاوه‌یه له
قاعیده، رێكخراوی تیرۆریستی قاعیده به ڕێبه‌ری مسوڵمانان له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن،
بۆیه خه‌ریكن به كۆمه‌ڵ به‌یعه‌ت به زه‌واهیری
ده‌ده‌نه‌وه و له تیرۆریستانی داعش جیا ده‌بنه‌وه، هاوكات ئه‌و سه‌ركردانه گه‌یشتوونه‌ته
ئه‌و باوه‌ڕه‌ی به‌غدادی چاره‌نووسی داعشی به‌ره‌و نه‌مان بردووه، بۆیه به‌ر له
كۆتایی هاتنی به پێویستی ده‌زانن ڕیزه‌كانی ئه‌و ڕێكخراوه جێبهێڵن و پێوه‌ندی به
قاعیده‌ی دایكی ڕێكخراوه تیرۆریستییه‌كانی دنیا بكه‌نه‌وه.
سه‌رچاوه/سۆمه‌ریه نیوز.
باز