خانمە گۆرانیبێژ دونیا بەروارى بەبۆنەى جەژنى نەورۆز کارى بۆ گۆرانییەکى نوێ کردووە و وەک دیارییەک بۆ جەژنى نەورۆز بڵاوى کردووەتەوە.
ئاوازدانەر و شاعیر سدقى بناڤی کە ئاوازى ئەو گۆرانیەى داناوە و تێکستەکەى نوسیوە بە "وشە"ى راگەیاند: بەبۆنەى هاتنى جەژنى نەورۆز خانمە گۆرانیبێژى کورد دونیا بەرواری کارى بۆ گۆرانییەکى نوێ کردووە بەناوى نەورۆز و تازە بڵاوى کردووەتەوە، ئەو بەرهەمە لەکارى دابەشکردنى میوزیک و میکس و ماسترینگى هونەرمەند محەمەد زەکییە و لەریکۆرد و تۆمارکردنى مەهدى نورییە و لەستۆدیۆى M muzik کارى تۆمارکردنى بۆ کراوە.
بناڤى ئاماژەیدا، گۆرانییەکە بەشێوەیەکى جوان کارى کلیپى بۆ کراوە و محەمەد ژورى کارى دەرهێنان و کامێراى بۆ کردووە، هەریەک لە هونەرمەندان شڤان بناڤى بەئامێرى میوزیکى ساز و بابێ عەلى بەئامێرى میوزیکى زوڕنا بەشدارن لەو بەرهەمە .
https://www.youtube.com/watch?v=bOipi4M2ZxI
هەولێر/ شاخەوان شێخانى