دهۆک: رووداوی هاتووچۆ 18 قوربانى لێکەوتەوە

:: AM:11:21:23/03/2017 ‌


 لە ئێوارەی رۆژى 20ى ئادارى 2017 تا ئێستە حەوت روودوی هاتووچۆ لە سنووری پارێزگای دهۆک روویداوە و بە هۆیەوە 18 کەس بوونەتە قوربانى.

 ئازاد تەها بەرپرسی راگەیاندنی بەرٍێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆی دهۆک بە "وشە"ی راگەیاند، بەهۆی قەرەباڵغی و خێرالێخوڕینی شوفێران لە ئێوارەی نەورۆز رۆژى 20ى ئادارى 2017 تا ئێستە حەوت رووداوی هاتووچۆ لەسنوورى پارێزگای دهۆک روویداوە و  18 کەس بوونەتە قوربانی کە ئەوانیش چوار گیان لەدەستدان و 14 کەسیش برینداربوون، برینی بەشێک لە برینداران سەختە و ئێستە لەژێرچاودێری پزیشکیدان.

تەها ئاماژەیدا، خوێناوی ترین رووداو دوێنێ چوارشەم لە چیای کوێخای سەر بە شارەدێی ئەترووش روویداوە کە تێدا حەوت کەس بوونەتە قوربانی کە ئەوایش سێ گیان لە دەستدان و چوار بریندارن و هەر هەمووانیش لە یەک خێزانن.

لەلایەکی ترەوە هێمن سلێمان بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پۆلیسی دهۆک بە "وشە"ی راگەیاند، بەهۆی ئەو تیمە چوار هەزار کەسەی کە لەلایەن پۆلیسی دهۆک لە سنووری پارێزگای دهۆک بڵاوکراوەتەوە بۆ پاراستنی سەر و ماڵ و ئاسایشی هاووڵاتیان تا ئێستە هیچ رووداوێکی کوشتن و رفاندن و دزی لە پارێزگای دهۆک بە گشتی رووینەداوە و پلانەکەیان بەباشی بەڕێوەدەچێت.

دهوک/نەوزاد هلوری.


وشە - ڕێبین فه‌تاح