له‌میانه‌ی کۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی ئه‌ندام له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆریستانی داعش، ڕیکس تیلرسۆن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا باسی له کوشتنی ئه‌بوبه‌کر به‌غدادی سه‌رۆکی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش کرد.
تیلرسۆن له‌میانه‌ی کۆبوونه‌وه‌که له‌باره‌ی ئه‌بوبه‌کر به‌غدادی ڕایگه‌یاند، که کوشتنی سه‌رۆکی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش، ته‌نیا په‌یوه‌سته به کاته‌وه.
هه‌روه‌ها گوتی، ته‌واوی یاریده‌ده‌ر و سه‌رکرده باڵاکانی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش که ده‌سته ڕاست و باوه‌ڕپێکراوی به‌غدادی بوون کوژراون، ئه‌و سه‌رکردانه پلانداڕێژه‌ر و هزرمه‌ندی هێرشه‌کان بوون که له برۆکسل و پاریس ڕوویاندا، به‌ڵام به دڵنیاییه‌وه به‌غدادیش هه‌مان چاره‌نووسی ئه‌و سه‌رکردانه‌ی ده‌بێت.
مانگی ڕابردوو به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریکا ئاشکرایان کرد، ئه‌بوبه‌کر به‌غدادی له مووسڵ ڕای کردووه و به‌ره‌و سنووره‌کانی نێوان سووریا و عێراق ڕۆیشتووه.
ئه‌بوبه‌کر به‌غدادی له دایکبووی شاری سامه‌ڕای عێراقه و هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی دکتۆرایه له شه‌ریعه‌ی ئیسلامی له زانکۆی به‌غدا، له دوای 2003 پێوه‌ندی به ڕێزه‌کانی ڕێکخراوی قاعیده له عێراق کردووه و که‌سێکی نزیک له ئه‌بو موسعه‌ب زه‌رقاوی بووه، دوای لێدان له ڕێکخراوی قاعیده له عێراق به‌شێک له سه‌رکرده‌کانی به‌ره‌و سووریا ڕایان کرد و دواتر له سووریا ڕێکخراوی تیرۆریستی داعشیان دامه‌زراند و ده‌ستیان به‌سه‌ر ناوچه‌یه‌کی فره‌وانی سووریا گرت و له 2014 په‌ڕینه‌وه بۆ عێراق و مووسڵ و سه‌لاحه‌دین و به‌شێکی زۆری دیاله و باشووری که‌رکووک و ئه‌نبار و به‌شێکی شاری به‌غدایان کۆنتڕۆڵ کرد.
سه‌رچاوه/فرانس 24
باز