په‌یمانگه‌ی توێژنه‌وه‌ی ئاشتی نێوده‌وڵه‌تی
له ستۆكهۆڵم ئاشكرای كرد، فرۆشتنی چه‌ك له سه‌رتاسه‌ری دنیا به‌رزترین پێوانه‌ی
تۆماركردووه، دوای كۆتایی هاتنی جه‌نگی سارد، زۆرترینی كڕیارانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیش
له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و وڵاتانی كه‌نداودایه.
په‌یمانگه‌كه بڵاوی كردووه‌ته‌وه، كه
خواستنی كڕینی چه‌ك گه‌یشتووه‌ته به‌رزتریت ئاست له پێنجی ساڵی ڕابردوو، زۆرترین
خواست و داوكارییه‌كانیش له‌لایه‌ن وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئاسیادان. له
ماوه‌ی 2012 تا 2016 ناوچه‌كانی ئاسیا و ئۆقیانووس به ڕێژه‌ی 43% به‌رهه‌می چه‌كی
جیهانیان بۆ ناوچه‌كانی خۆیان هه‌نارده‌كردووه، ئه‌مه‌ش به به‌راورد به ساڵانی
2007 تا 2011 به ڕێژه‌ی 7.7% ڕووی له‌به‌رزبوونه‌وه كردووه.
په‌یمانگه‌كه ڕایگه‌یاندووه خواستنی كڕینی
چه‌ك و داوكارییه‌كان له‌لایه‌ن وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و وڵاتانی كه‌نداو
له 17% به‌رهه‌می چه‌كی جیهانی بۆ 29% ڕووی له به‌رزبوونه‌وه كردووه، ته‌نیا
ئه‌وروپا و هه‌ردوو كیشوه‌ری ئه‌مه‌ریكا خواستنی كڕینی چه‌كیان كه‌م كردووه، ئه‌وروپا
به ڕێژه‌ی 11% كه 7% خواستیان كه‌می
كردووه و ئه‌مه‌ریكای باكور و باشووریش به ڕێژه‌ی 8.6% كڕینی چه‌كیان كه‌می
كردووه واته 2.4% به به‌راورد به ساڵانی 2007 تا 2011 تۆماری كڕینی چه‌كیان كه‌م
بووه‌ته‌وه و ئه‌مه‌ریكاش ڕێژه‌یكه‌ی گه‌یشتووه‌ته 8.1% و به ڕێژه‌ی 1.3 كڕینی
چه‌ك ڕووی له كه‌می كردووه.
له به‌شێكی تری ڕاپۆرته‌كه‌ی ئه‌و په‌یمانگه‌یه
هاتووه، كه سعوودیه به دووه‌م كڕیاری چه‌ك له جیهان داده‌نرێ، دوای هیندستان
و خواستی ئه‌و وڵاته بۆ كڕینی چه‌ك به ڕێژه‌ی 212% زیادی كردووه، ئه‌مه‌ش به‌رزترین
پێوانه‌یه له دوای ساڵی 1950 تۆماركرابێ له‌وكاته‌ی كه هه‌ردوو بلۆكی رۆژهه‌ڵات
و ڕۆژئاوا له گه‌رمه‌ی شه‌ڕی سارددابوون.
سه‌رچاوه/فرانس 24
باز