وه‌زاره‌تی دادی ئه‌مه‌ریكا په‌نجه‌ی تۆمه‌تی
بۆ سیخوڕ و ئه‌ندامانی هه‌واڵگری ڕووسیا درێژ كرد و تۆمه‌تباری كردن به دزینی
ئیمه‌یل و پاسۆردی زیاتر له 500 ملیۆن به‌كارهێنه‌ری ئیمه‌لی كۆمپانیای یاهوو كه
له ساڵی 2014 ئه‌و هه‌ڵمه‌ته دژی یاهوو ئه‌نجام درا.
ساڵی 2014 له‌یه‌كێك له گه‌وره‌ترین هه‌ڵمه‌ته‌كانی
هاككردنی ئه‌لیكترۆنی له مێژووی مرۆڤ دا 500 ملیۆن ئیمه‌یلی یاهوو به ته‌واوی له‌لایه‌ن
هاككه‌رزانه‌وه هاككران و ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیرا. له‌سه‌ر ئه‌و دۆسیه‌یه‌ش وه‌زاره‌تی
دادی ئه‌مه‌ریكا په‌نجه‌ی تۆمه‌ت بۆ سیخوڕانی ڕووسیا و دوو هاككه‌رزی بواری
كۆمپیوته‌ر درێژ ده‌كات.
به گوێره‌ی لیستێكی ئه‌و وه‌زاره‌ته كه 47
تاوانی گه‌وره‌ی سیخوڕی ئابووری و دزینی نهێنیه‌كانی بازرگانی و كارتی زیره‌كی له‌خۆ
گرتووه، تێیدا ده‌زگه‌ی ئاسایشی ڕووسیا "ئێف ئێس بی" تۆمه‌تبار ده‌كرێ
به دزینی و هاككردنی ئیمه‌یله‌كانی یاهوو، ئامانجی ڕووسیاش له‌و كاره بۆ سیخوڕی
و قازانجی مادی بووه.
وه‌زاره‌تی داد ناو و زانیاری ئه‌و دوو هاككه‌رزه
ڕووسیه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌كه كه له دمیتری دۆكۆشایڤی ته‌مه‌ن 33 ساڵ و ئیگۆر
سۆشۆتشینی ته‌مه‌ن 43 ساڵ پێك دێن، له‌گه‌ڵ دوو كه‌سی تر پێشتر له ده‌زگه‌ی هه‌واڵگری
ڕووسیا "كه‌ی جی بی" كاریان كردووه و به‌و هه‌ڵمه‌تی هاككردنه هه‌ستاون.
سه‌رچاوه/فرانس 24.
باز