توێژه‌ران ئاشکرایان کرد، که خواردنه‌وه‌ی چا و قاوه و خواردنه‌وه گه‌رمه‌کان دوای ژه‌مه‌کانی خواردن مه‌ترسیدارن و ڕێگه له مژینی کانزا و ڤیتامینه به‌سووده‌کانی نێو خواردن ده‌گرن له‌لایه‌ن جه‌سته‌وه وه‌ربگیرێن.
توێژه‌ران ده‌ڵێن، خواردنه‌وه گه‌رمه‌کان ده‌توانن به ڕێژه‌یه‌کی زۆر به‌کتریا سوودبه‌خشه‌کان بکوژن و هاوکات به ڕێژه‌ی 73%یش ڕێگه له مژینی ئاسنی نێو خۆراکه‌کان له‌لایه‌ن جه‌سته‌وه ده‌گرن.
به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه‌یه‌ک که‌زانایانی زانگۆ "ئێست ئنگلیا"ی ئه‌مه‌ریکی ئه‌نجامیان داوه و گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی، که پێویسته به لایه‌نی که‌مه‌وه دوای سه‌عاتێک له خواردنی ژه‌مێکی خۆراک، خواردنه‌وه گه‌رمه‌کان بخۆنه‌وه، به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌و خواردنه‌وه گه‌رمانه ده‌بنه هۆی ئه‌وه‌ی جه‌سته هیچ سوود له ڤیتامین و کانزا سوودبه‌خشه‌کانی نێو خۆراکه‌کان وه‌رنه‌گرێت.
ڕۆژنامه‌ی "ده‌یلی مه‌یل"ی به‌ریتانی بڵاوی کردووه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی سوود له پرۆبیۆتیک و ڤیتامین و کانزاکانی نێو خۆراک وه‌رگرن، ده‌بێ به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک دوور بکه‌ونه‌وه، له خواردنه‌وه‌ی چا و قاوه ڕاسته‌وخۆ له دوای ژه‌مه‌کانی خواردندا، چونکه جگه‌له‌وه‌ی ڕێگر ده‌بن له‌وه‌ی جه‌سته سوود له ڤیتامین و کانزای نێو خواردنه‌کان وه‌رگرێ، هاوکات به‌کتریا سوودبه‌خشه‌کانیش له‌ناو ده‌به‌ن، ئه‌مه‌ش مه‌ترسیداره و زیانی زۆر به‌جه‌سته ده‌گه‌یه‌نێت.
سه‌رچاوه/قرتاس نیوز.
باز