پزیشكێكی ئه‌مه‌ریكا كه پسپۆرییه‌كه‌ی له‌بواری
پێسته، هۆشداری به خه‌ڵكی ده‌دات و ده‌ڵێ زیاد خۆ شۆردن زیانی زۆر به پێست ده‌گه‌یه‌نێت،
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، مرۆڤ بۆ ئه‌وه‌ی پێستی به ته‌ندروستی و بێ كێشه بمێنێته‌وه،
پێویسته هه‌فته‌ی جارێك یان دووجار خۆی بشوات.
د. جێم براندۆن میشێل پسپۆری یاریده‌ده‌ر له
زانستی نه‌خۆشییه‌كانی پێست له زانكۆی جۆرج واشنتن ڕایگه‌یاند، زۆر خۆشۆردن ده‌بێته
هۆی ده‌ردانی زیاتری چه‌وری سروشتی ژێر پێست، ئه‌مه‌ش پێست به‌ره‌و وشكبوونه‌وه و
كه‌مبوونی چه‌وری ده‌بات، ئه‌مانه‌ش ده‌بنه هۆی كۆمه‌ڵێك كێشه و نه‌خۆشی بۆ
پێستی مرۆڤ.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێ، زۆر خۆشۆردن ده‌بێته هۆی
له‌ناوبردنی زۆرترین ڕێژه‌ی به‌كتریاكانی سه‌ر پێست، كه پشتیوانێكی به‌هێزی سیسته‌می
به‌رگری له‌ش و پارێزه‌رێكی هه‌میشه‌یی پێستی مرۆڤن.
ناوبراو هۆشداری ده‌دات و ده‌ڵێ، یه‌كێك له
هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی زۆربوونی نه‌خۆشییه‌كانی پێست و بڵاوبوونه‌وه‌ی به ڕێژه‌یه‌كی
فره‌وان، بۆ زۆر خۆشۆردن ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤ
پێستی هه‌میشه ته‌ندروست و بێ كێشه بمێنێته‌وه، پێویسته هه‌فته‌ی ته‌نیا جارێك
یان دووجار خۆی بشوات.
سه‌رچاوه/قرتاس نیوز.
باز