به‌م دواییه ئاپێکی تر بۆ مۆبایله زیره‌که‌کان هاتووه‌ته نێو بازاڕه ئه‌لیکترۆنییه‌کان و ئه‌رکی ئه‌و ئاپه بریتییه له چه‌ندان ڕێگه و ئامۆژگاری تا خۆشه‌ویسته کۆنه‌که‌ت له‌یاد بباته‌وه و ئه‌و ئازار و تاڵییه‌ی به‌هۆی دووری خۆشه‌ویسته‌که‌ت ده‌یچێژی به ته‌واوی که‌می ده‌کاته‌وه.
ئه‌و ئاپه ناوی "Break UP Boss" و به‌هۆی ژنه نووسه‌ری ئوسترالی "زوی فۆسته‌ر بلیک به‌رهه‌م هێنراوه و تێیدا کۆمه‌ڵێک ئامۆژگاری و ڕێگه بۆ یارمه‌تیدانی ئه‌و که‌سانه‌ی له خۆشه‌ویسته‌کانیان جیابوونه‌ته‌وه بۆ به‌کارهێنه‌رانی ده‌خاته‌ڕوو، تا بتوانن به‌سه‌ر ئازار و مه‌ینه‌تییه‌کانی جیابوونه‌وه له خۆشه‌ویسته‌کانیان زاڵ ببن.
بلیک نووسره‌ی په‌رتووکی تێکست بۆکس ڕۆمانسی یه و ستوونێکی له گۆڤاری "Cosmopoltion" هه‌یه، که تایبه‌ته به کاروباری ژیان و ڕێگه و ئامۆژگارییه‌کانی ئه‌و که‌سانی دڵشکاون له‌لایه‌ن ئه‌و که‌سانه‌ی که خۆشیان ویستوون.
ته‌واوی ئامۆژگاری و ڕێگه‌کانی له کتێبه‌که‌ی بلیک باسکراون، له نێو ئه‌و ئاپه دانراون و جێگه‌یان بۆ کراوه‌ته‌وه، ئه‌و نووسه‌ره ده‌ڵێ، ئه‌مه دیاریی منه بۆ ئه‌وانه‌ی به‌ده‌ست ئازار و مه‌ینه‌تییه‌کانی دڵکشاندن ده‌ناڵێنن، به‌وهیوایه‌م توانبێتم ئازاره‌کانیان که‌م بکه‌مه‌وه و ده‌رچه بۆ ژیانێکی نوێیان بخه‌مه به‌رده‌میان.
سه‌رچاوه/قرتاس نیوز.
باز