ناهیده ره‌ماح ئه‌كته‌ری سینه‌ما و شانۆی عێراقی به‌هۆی رووداوێكه‌وه له نه‌خۆشخانه كۆچی دوایی كرد.
دوێنێ چوارشه‌م 22ی ئازاری 2017، ناهیده ره‌ماح ئه‌ستێره‌ی سینه‌ما و شانۆی عێراقی له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی به‌غدا كۆچی دوایی كرد، پاش ئه‌وه‌ی له 7ی ئه‌م مانگه‌وه به‌هۆی پێداڕژانی ئاوی گه‌رم به جه‌سته‌یدا، له نه‌خۆشخانه خه‌وێنرا بوو، هه‌ر به‌و هۆیه‌شه‌وه له ته‌مه‌نی 79 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
ناهیده ره‌ماح یه‌كێك له ناسراوترین ژنه ئه‌كته‌ره‌كانی سینه‌ما و شانۆی عێراقی بوو، ئه‌و له ساڵی 1938 له دایك بووه و بۆ یه‌كه‌مجار له ساڵی 1956 له سه‌ر شانۆ ده‌ركه‌وتووه، به‌و هۆیه‌وه وه‌ك یه‌كێك له ژنه ئازاكانی عێراق ده‌ناسرێت كه وێڕای رێگرییه‌كانی كه‌لتووری و نه‌ریتی، به‌ڵام توانی به پاڵپشتی بنه‌ماڵه‌كه‌ی، وه‌ك ژنه ئه‌كته‌رێك رۆڵ له چه‌ندین شانۆ و فیلمی سینه‌مایی بگێڕێت.
ناهیده له خێزانێكی سیاسی‌دا گه‌وره بووه و پێگه‌یشتووه، له كۆدێتاكه‌ی ساڵی 1963ی به‌عسییه‌كاندا گیراوه و دواتر ئازاد كراوه، له كۆتایی حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی رابردوو له هه‌وڵێكی كوشتن ده‌رباز بووه كه به‌عسییه‌كان به‌و هه‌وڵه تۆمه‌تبار ده‌كرێن و دواتر بڕیاری جێهێشتنی عێراقی داوه و له ساڵی 2003 پاش رووخانی به‌عس بۆ عێراق گه‌ڕاوه‌ته‌وه.
ناهیده ره‌ماح به‌شداری له چه‌ندین شانۆدا كردووه، له‌ناویاندا، (الرجل الذي تزوج امرأة خرساء)، (حكاية الرجل الذي صار كلبا)، بغداد الأزل بين الجد والهزل)، (الخرابة)، (النخلة والجيران)، (الشريعة)، (نفوس) و (القربان) و هاوكات به‌شداری له چه‌ندین فیلمی سینه‌مایی وه‌ك (من المسؤول ؟ 1956 - الظامئون 1973- يوم اخر 1979) كردووه.
سه‌رچاوه: ئاژانسه‌كان
و: رێبین