داعش به‌رپرسیارێتی هێرشه‌كه‌ی له‌نده‌نی له ئه‌ستۆ گرت
رێكخراوی تیرۆریستی داعش به‌رپرسیارێتی خۆی له ئه‌نجامدانی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر شاری له‌نده‌ن راگه‌یاند و بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات كه هێرشه‌كه له‌لایه‌ن چه‌كدارێكیانه‌وه ئه‌نجام دراوه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 23ی ئازاری 2017 رێكخراوی تیرۆریستی داعش به‌رپرسیارێتی ئه‌نجامدانی هێرشه تیرۆریستییه‌كه‌ی شاری له‌نده‌نی له ئه‌ستۆ گرت و رای گه‌یاند، هێرشه‌كه له‌لایه‌ن چه‌كدارێكیانه‌وه ئه‌نجام دراوه.
ئه‌و هێرشه تیرۆریستییه، دوێنێ چوارشه‌م 22ی ئازار له وێست مینسته‌ر له شاری له‌نده‌ن روویدا، تیرۆریستییه‌كه له رێگه‌ی ئۆتۆمبێلێكه‌وه خۆی كێشا به دیواری ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانی به‌ریتانیا و له ئه‌نجامی هێرشه‌كه‌شدا پێنج كه‌س كوژران و نزیكه‌ی 40 كه‌سی تر بریندار بوون كه له‌ناو كوژراوه‌كاندا پۆلیس هه‌یه.
پۆلیسی به‌ریتانیا ئاشكرای كرد كه لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه ده‌ستی پێكردووه و هه‌شت كه‌س به گومانی پێوه‌ندی به‌و رووداوه گیراون.
هه‌ر ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م تیرێزا مه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا له دانیشتنێكی په‌رله‌مانی به‌ریتانیا رای گه‌یاند، ئه‌نجامده‌ری هێرشه‌كه ره‌گه‌زنامه‌ی به‌ریتانی هه‌یه و هه‌ر له‌و وڵاته‌شدا له دایك بووه و پێشتریش له‌لایه‌ن هه‌واڵگری به‌ریتانیا گیراوه و لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ كراوه.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز
رێبین
وشە -
ڕێبین فه‌تاح