ده‌سته‌ى گه‌شتوگوزار داواكارییه‌ك ئاراسته‌ى راگه‌یاندنه‌كان ده‌كات
ده‌سته‌ى گه‌شتوگوزارى هه‌رێمى كوردستان ئاگه‌دارییه‌ك ئاراسته‌ى راگه‌یاندنه‌كان ده‌كات و داوایان لێ ده‌كات هاوكارییان بن بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵمه‌تێك بۆ پشتیوانى له‌پاك راگرتنى ژینگه‌ى هه‌رێمى كوردستان.
به‌پێى ئاگه‌دارییه‌كى ده‌سته‌ى گه‌شتوگوزارى هه‌رێمى كوردستان كه وێنه‌یه‌كى بۆ "وشه" نێردراوه هاتووه، ژینگه‌ى كوردستان له‌كاتى سه‌یران كردن به‌ره‌و وێران بوون ده‌چێت.
له‌ئاگه‌دارییه‌كه‌ى ده‌سته‌ى گه‌شتوگوزاردا هاتووه، وه‌ك ئه‌ركێكى نیشتمانى و نه‌ته‌وه‌ی داواكارین هه‌ڵمه‌تێكى هۆشیارى له‌ده‌زگه‌كانى راگه‌یاندن ئه‌نجام بدرێت بۆ پشتیوانى له‌پاك راگرتنى ژینگه و شه‌رمه‌زاركردنى پیسكردنى ژینگه‌ى كوردستان.
ئه‌و داواكارییه‌ى ده‌سته‌ى گه‌شتوگوزارى هه‌رێمى كوردستان له‌كاتێكدایه كه ئێسته وه‌رزى سه‌یران كردنه له‌لایه‌ن هاووڵاتیانه‌وه و ساڵانه هه‌ڵمه‌تێكى له‌وشێوه ئه‌نجام ده‌درێت.
وشە -
سه‌رخێڵ هاشم