ته‌قه له‌ماڵى په‌رله‌مانتارێك كرا
دوانیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 23ى ئادارى 2017 ته‌قه له‌ماڵى په‌رله‌مانتارێكى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان كرا.
عادل گۆران شۆفێرى به‌شار موشیر ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان له‌فراكسیۆنى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان به "وشه"ی راگه‌یاند، دوا نیوه‌رۆی ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراو ته‌قه له ماڵی به‌شار موشیر ئاغا كراوه.
زیاتر گوتى، به‌شار موشیر له‌كاتى ته‌قه‌كردن له‌ماڵه‌كه‌یدا لهماڵهوهبووه، به‌ڵام هیچ زیانێكى گیانى دروست نه‌بووه.
به‌گوته‌ى شۆفێرى ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى پارتى، ئه‌و په‌رله‌مانتاره هیچ كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تى نیه و لێكۆڵینه‌وه‌ش لهتهقهكردنهكه ده‌ستى پێكردووه.
به‌پێى زانیاریه‌كان پێشتریش دووجارى تر ته‌قه له به‌شار موشیر ئاغا په‌رله‌مانتاری پارتی دیمو‌كراتى كوردستان كراوه.
به‌رده‌ڕه‌ش/ نه‌وزاد هلوری.
وشە -
سه‌رخێڵ هاشم