عێراق بە بەهای 22 ملیار دۆلار چەكی لە ئەمریكا كڕیووە
وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا رای گەیاند، لە ساڵی 2005ەوە تا ئێستە ئەمەریكا لە چوارچێوەی پڕۆگرامی "فرۆشی پێداویستیی سەربازی"دا كە بە FMS ناسراوە، بە بەهای 22 ملیار دۆلار چەكی بەعێراق فرۆشتووە.
وەزارەتەكە زانیاری سەبارەت بە 12 ساڵی رابردووی پێوەندییەئەمنییەكانی واشنتۆن و بەغدا بڵاوكردەوە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی وەزارەتەكە بڵاویكردووەتەوە، لە ساڵی 2005ەوە تا ئێستە ئەمەریكا لە چوارچێوەی پڕۆگرامی "فرۆشی پێداویستیی سەربازی"دا كە بە FMS ناسراوە، بەبڕی 22 ملیار دۆلار چەكی بەعێراق فرۆشتووە و تێیدا هاتووە، عێراق بەكڕینی پێداویستیی جیاجیای سەربازی لە ئەمریكا، هەماهەنگییەكی ئەمنیی بەهێزی لەگەڵ ئەمەریكا دروستكردووە.
بەپێی زانیارییە بڵاوكراوەكان، عێراق لە 2016دا، 35 فڕۆكەی جەنگیی جۆری F-16 ، 146، تانكی جۆری M1A1، 24، هەلیكۆپتەری جۆری IA407 و نۆ فڕۆكەی بارهەڵگری جۆری C-130ی لە ئەمەریكا كڕیووە.
بەپێی زانیارییەكانی هەواڵی سەربازیی "Trading Economics" كە لە تۆڕی ئینتەرنێت بڵاودەبێتەوە لە ماوەی 10 ساڵی رابردوودا خەرجیی سەربازیی عێراق زۆر بەرزبووەتەوە و بەجۆرێك خەرجیی ساڵانەی سەربازیی عێراق لە 2006 بۆ 2010 سێ بۆ چوار ملیار دۆلار بووە، بەڵام خەرجیی ساڵانەی سەربازی لە ساڵانی 2011 بۆ 2013 گەیشتە شەش بۆ هەشت ملیار دۆلار و دوای هاتنی داعش لە 2014دا، ئەو ژمارانە زیاتریش بەرزبوونەوتەوە.
عێراق لە ساڵی 2014دا، بڕی نۆ ملیار و 500 ملیۆن دۆلاری بۆ بواری سەربازی تەرخانكردووە و پێشبینی دەكرێت ئەو ژمارەیە لە 2016دا گەیشتبێتە 13 ملیار دۆلار.
سەرچاوە/ ئاژانسی ئەنادۆڵ
وشە -
سهرخێڵ هاشم