وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا روونكردنه‌وه‌یه‌كى بڵاوكرده‌وه
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان روونكردنه‌وه‌یه‌كى بڵاوكرده‌وه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 23ى ئادارى 2017 وه‌زاره‌تى خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان روونكردنه‌وه‌یه‌كى بڵاوكرده‌وه وتێیدا هاتووه، له ساڵی پاره‌وه هه‌نگاو به‌هه‌نگاو ده‌ستكراوه به گۆڕانكاری له سیستمی ناوه‌ندی وه‌رگرتنی خوێندكاران له زانكۆ و په‌یمانگه‌كان وه‌ك شێوازی وه‌رگرتنی ڕاسته‌وخۆی زانكۆیی و بڕیاری ئه‌ژماركردنی تاقیكردنه‌وه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان، چونكه ئه‌و شێواز و سستمی وه‌رگرتنی خوێندكاران له زانكۆ و په‌یمانگه‌كان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ حه‌زو ئاره‌زوی خوێندكاران یه‌كی ناگرته‌وه و هه‌روه‌ك یه‌كێك له ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م پێشكه‌وتنی ئاستی زانستی زانكۆكان وه‌رگرتنی خوێندكاران بو به‌و سیستمه كۆنه‌ی كه له كوردستان و عێراق په‌یڕه‌و ده‌كرێ.
له‌روونكردنه‌وه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى ناوبراودا هاتووه، به ئامانجی پێشخستنی ئاستی زانستی زانكۆكان و ڕه‌چاوكردنی حه‌زو ئاره‌زوی خوێندكاران، له چوارچێوه‌ی پلانی ستراتیژیدا وه‌زاره‌ت ده‌ستی به‌كۆمه‌ڵێك گۆڕانكاری له ناوه‌ندی وه‌رگرتن كرد، هه‌ربۆیه بڕیاری"ئه‌ژماركردنی نمره‌ی وانه‌كانی زمانی كوردی و عه‌ره‌بی به‌شێوه‌ی ئاره‌زومه‌ندانه" به‌شێكه له‌و زنجیره بڕیارانه‌ی كه بۆ باشكردنی دۆخی خوێندن له زانكۆكانی كوردستان و به‌تایبه‌ت له كۆلێژه‌كانی (پزیشكی، ئه‌ندازیاری، زانست) دراوه.
وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا‌و توێژینه‌وه‌ى زانسى ده‌ڵێت، وه‌زاره‌ته‌كه‌مان، جه‌خت له ڕونكردنه‌وه‌كه‌ی پێشتری ده‌كاته‌وه و، ئه‌م بڕیاره ته‌واو بڕیارێكی زانستی و ئه‌كادیمیه و، له‌لایه‌ن به‌رزترین ده‌سه‌ڵاتی زانستی یاسایی كه ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا-یه دراوه و، په‌یوه‌ندی به‌هیچ لایه‌نێكی سیاسیه‌وه نیه، بۆیه ناكرێ ئه‌م بڕیاره به‌سیاسی بكرێ و تێكه‌ڵ به‌ململانێ سیاسیه‌كان بكرێ و له سه‌رجه‌م بڕیاره‌كانیشدا ڕه‌چاوی پێگه‌یاندنی نه‌وه‌یه‌كی باشتر و كاراتر بۆ داهاتوی كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان ده‌كرێ و كراوه.
روونكردنه‌وه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى له‌كاتێكدایه كه ئه‌مڕۆ ژماره‌یه‌ك له‌كه‌سایه‌تى و مامۆستایان بریاریاندا دژى وه‌زاره‌تى ناوبراو ڕۆژى یه‌كشه‌م 26ى ئادارى 2017 خۆپیشاندانى فراوان ئه‌نجام بده‌ن.
وشە -
سه‌رخێڵ هاشم