به‌هۆى كێشه‌ى مه‌رزى باشماخ هیچ ئۆتۆمبێلێكى بارهه‌ڵگر هاتووچۆ ناكات
ئه‌مڕۆ شۆفێرانی بارهه‌ڵگری مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی باشماخ رێگه‌یان نه‌دا هیچ ئوتومبێلێكی بارهه‌ڵگر، سه‌وزه و میوه‌ی ئێرانی بۆ عه‌لوه‌ی سه‌ره‌كی له‌شاری سلێمانی بگوازنه‌وه و ئه‌وه‌ش كێشه‌ى لێكه‌وته‌وه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 23ى ئادارى 2017، سۆران هه‌مزه نوێنه‌ری شۆفێرانی بارهه‌ڵگری مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی باشماخ به"وشه"ى راگه‌یاند، رۆژانه ئه‌و بارانه‌ی كه پێكدێن له‌میوه و سه‌وزه و به‌پێی یاسا رێگه به‌هاورده‌كردنیان دراوه، له‌وڵاتی ئێرانه‌وه له‌رێگه‌ی مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی باشماخه‌وه ده‌هێَندرێنه هه‌رێمی كوردستان و ره‌وانه‌ی عه‌لوه‌ی شاری سلێمانی و ده‌وره‌به‌ری ده‌كرێت.
زیاتر گوتى، رۆژانه زیاتر له 75 باهه‌ڵگر له‌عه‌لوه‌ی سلێمانیه‌وه دێن و باره‌كان ده‌به‌نه عه‌لوه‌كه، ئه‌وه‌ش نیگه‌رانی ئه‌و شۆفێرانه‌ی باشماخی لێكه‌وتۆته‌وه و داواكارن كه ئه‌و بارهه‌ڵگرانه‌ی عه‌لوه‌ی سلێمانى به‌نۆره كاره‌كانیان بكه‌ن.
هاوكات لاى خۆشیه‌وه حه‌سه‌ن عومه‌ر، شۆفێری عه‌لوه‌ی سلێمانی به "وشه"ى راگه‌یاند، ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن شۆفێرانی باشماخه‌وه رێگه‌مان لێ‌گیرا و قسه‌ی نه‌شیاومان پێوترا، ته‌نانه‌ت هێرش كرایه سه‌ر چه‌ند شۆفێرێك، بۆیه ئه‌مڕۆ هیچ بارێكی سه‌وزه و میوه‌مان نه‌گواسته‌وه بۆ عه‌لوه‌ی سلێمانی.
ئه‌وشوفێره داوایكرد، پێویسته به‌زووی ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ربكرێت، چونكه ئه‌گه‌ر كێشه‌كه به‌رده‌وام بێت شاری سلێمانی، هیچ میوه و سه‌وزه‌یه‌كی پێناگات.
له‌باره‌ى ئه‌و كێشه‌یه عه‌بدوڵا ئه‌حمه‌د، به‌رپرسی نوسینگه‌ی پێنجوێنی سه‌ندیكای شۆفێران به "وشه"ى راگه‌یاند، تائێسته ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌رنه‌كراوه و چاوه‌رێین له‌هه‌فته‌ى داهاتوودا كۆبونه‌وه بكه‌ین و چاره‌سه‌رێك بدۆزینه‌وه.
مه‌رزى نێوده‌وڵه‌تى باشماخ یه‌كێكه له‌مه‌رزه فه‌رمى و نێوده‌وڵه‌تییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و رۆژانه زیاتر له2500 شۆفێرى بارهه‌ڵگر كارى هاورده‌كردنى كه‌لوپه‌ل و شمه‌كى بیناسازى و جوانكارى و به‌رهه‌مه كشتو‌كاڵى و ئاژه‌ڵى و خۆراكییه‌كان له‌نێوان هه‌رێم و ئێران ده‌كه‌ن.
پێنجوێن/ رێبین پێنجوێنى
وشە -
سه‌رخێڵ هاشم