له‌سلێمانى ته‌رمى ژن و پیاوێك دۆزرانه‌وه
ژن و پیاوێك له‌شارى سلێمانى كۆتاییان به‌ژیانى خۆیان هێنا و پۆلیسی شاره‌كه‌ش ده‌ڵێت، پێده‌چێت پیاوه‌كه ئه‌و كاره‌ى كردبێت.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م له‌گه‌ڕه‌كى ئیبراهیم ئه‌حمه‌د له‌شارى سلێمانى ژن و مێردێك كۆتاییان به‌ژیانى خۆیان هێنا و لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌ڕووداوه‌كه ده‌ستى پێكردووه.
به‌پێى زانیاریه‌كانى "وشه" پیاوه‌كه له‌دایكبووى 1985ه و ژنه‌كه‌شى له‌دایكبووى 1990ه‌و به‌گوته‌ى پۆلیسى شارى سلێمانیش چه‌كێكى جۆرى كلاشینكۆف له‌ماڵه‌كه‌دا دۆزراوه‌ته‌وه.
سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د گوته‌بێژى پۆلیسى شارى سلێمانى زانیاریه‌كانى "وشه"ى پشتڕاستكرده‌وه و راى گه‌یاند، پۆلیس ده‌ستى به‌لێكۆڵینه‌وه كردووه و به‌پێى زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان پێده‌چێت پیاوه‌كه ژنه‌كه‌ى كوشتبێت و دواتریش خۆى كوشتبێت.
وشە -
سه‌رخێڵ هاشم