نووری مالیكی و ده‌ستوپێوه‌نده‌كه‌ی به‌هۆی ڕه‌خنه گرتن و ئاشكراكردنی دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵییه‌كان ژنه نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووسێكی خه‌ڵكی ئه‌نباریان له نێو شوقه‌كه‌ی ناوچه‌ی ئه‌عزه‌مییه‌ی شاری به‌غدا كوشت.
ریهام عابد ژنه نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووسی عێراقی و چالاكوانی مافی مرۆڤ و به‌رگریكار له ڕفێنراوان به‌هۆی ئاشكراكردنی چه‌ندان به‌ڵگه‌ی گه‌نده‌ڵی نووری مالیكی و كه‌سه نزیكه‌كانی ناوبانگێكی زۆری له عێراق په‌یدا كرد، به‌ڵام له ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه‌وه له شوقه‌كه‌ی خۆی له ناوچه‌ی ئه‌عزه‌مییه‌ی شاری به‌غدا كوژرا.
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له ریهام عابد ئاشكرای كرد، چه‌كدارانی نه‌ناسراو به‌ره‌به‌یان هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر شوقه‌كه‌ی و خنكاندوویانه، دواتر ئاگریان له شوقه‌كه‌ی به‌رداوه، تا تاوانه‌كه‌یان بشارنه‌وه و هۆكاری كوشتنه‌كه‌ی بۆ شۆرتی كاره‌با بگه‌ڕێننه‌وه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، كه به‌هۆی هه‌ڵدانه‌وه‌ی دۆسیه‌كانی گه‌نده‌ڵی له‌لایه‌ن نووری مالیكییه‌وه بڕیاری كوشتنی بۆ ده‌ركراوه، به‌ر له كوشتنیشی له‌گه‌ڵ موه‌فه‌ق ڕوبه‌یعی و چه‌ند به‌رپرسێكی تری شیعه‌ی نزیك له مالیكی كۆبووه‌ته‌وه و ئه‌وان ئاگه‌داریان كردووه‌ته‌وه واز له‌و دۆسیانه بهێنێ و هه‌ڕه‌شه‌یان لێ كردووه، به‌ڵام ناوبراو سووربووه له‌سه‌ر هه‌ڵوێسته‌كانی، بۆیه چه‌كدارانی مالیكی هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر و كوشتوویانه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان ریهام هاوسه‌رگیری كردووه و له‌و كاته‌ی كه كوژراوه ناوبراو دووگیان بووه، به‌ڵام چه‌كدارانی مالیكی گوێیان به‌وه‌ش نه‌داوه و كوشتوویانه.
له‌م گرته ڤیدیۆیه‌دا كه دوا ده‌ركه‌وتنی ریهام عابده ناوبراو ده‌ڵێ، من له هیچ ناترسم و شه‌رم ناكه‌م، ڕه‌خنه‌ش له حكوومه‌ته‌كه‌ی نووری مالیكی ده‌گرێ، كه به شه‌ش سه‌عات و به هۆڕن لێدان هه‌ردوو پارێزگای مووسڵ و سه‌لاحه‌دینیان پێشكه‌شی تیرۆریستانی داعش كرد.
ئه‌وه‌ی جێی باسه له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی مالیكی و به‌رپرسه نزیكه‌كانی زۆربه‌ی میدیاكانی عێراق هه‌واڵی كوشتنی ئه‌و ژنه نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووسه‌یان گرنگی پێ نه‌داوه و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك باسی كوشتنی ناكه‌ن.