كه‌ركووك سه‌رجه‌م پێكهاته‌كان بۆ فیستڤاڵێك كۆده‌كاته‌وه
دواى ئه‌وه‌ى رێكخراوى یۆنسكۆ نه‌ورۆزى به جه‌ژنێكى كولتوورى جیهانی ناساند، وه‌زاره‌تى ڕ‌ۆشنبیرى عێراق بڕیارى داوه ساڵانه فیستیڤاڵێك به‌و بۆنه‌یه‌وه ساز بكات و یه‌كه‌مین فیستیڤاڵیش له كه‌ركووك ساز ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 23ى ئادارى 2017، مسته‌فا مه‌جید گه‌رمیانى به‌رپرسی به‌شی هونه‌رى خانه‌ى ڕ‌ۆشنبیرى عێراقى له كه‌ركووك به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، دواى ئه‌وه‌ى نه‌ورۆز به جه‌ژنێكى كولتوورى جیهانى ناسرا، وه‌زاره‌تى ڕ‌ۆشنبیرى عێراق بڕیارى دا ساڵانه فیستیڤاڵێك به‌و بۆنه‌یه‌وه له‌سه‌رتاسه‌رى عێراق ساز بدات و بۆ یه‌كه‌مین فیستیڤاڵیش شارى كه‌ركووك ده‌ست نیشان كراوه.
زیاتر گوتى، بڕیاره ڕۆژى پێنجشه‌مى داهاتوو 30ى ئادارى 2017 فیستیڤاڵى یه‌كه‌مى نه‌ورۆز له پاركى بابه‌گوڕگوڕ ساز بده‌ین و پرۆگرامى فیستیڤاڵه‌كه‌ش ئاماده‌یه، كه هه‌ڵكردنى ئاگرى نه‌ورۆز و گوتنه‌وه‌ى سروودى نه‌ورۆز و ئاهه‌نگێكى موزیك و گۆرانى له‌لایه‌ن ههنهرمهندانى سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانى شاره‌كه ده‌بێت.
گه‌رمیانى راى گه‌یاند، فیستیڤاڵه‌كه ته‌نیا ڕۆژێك ده‌خایه‌نێت و شاندى گشت پارێزگاكانى عێراق به‌شدار ده‌بن و كچه گۆرانی بێژى لبنانى حه‌سنا مه‌ته‌ڕ باڵوێزى هونه‌ریى لبنانى- عێراقی ئاهه‌نگێك به‌و بۆنه‌یه‌وه سازده‌كات.
بڕیاره له‌په‌راوێزى فیستیڤاڵه‌كه‌دا پیشانگه‌یه‌كى تایبه‌ت به هونه‌رى فۆلكلۆرى و فۆتۆگرافی و شێوه‌كارى نمایش بكرێت له‌گه‌ڵ پیشانگه‌ى مۆزه‌خانه‌ى مۆم و نمایش كردنى خواردنى میللی و ئاهه‌نگێكى تایبه‌ت كه له‌لایه‌ن سه‌نته‌رى عه‌لى مه‌ردان بۆ مه‌قام ساز ده‌كرێت.
كه‌ركووك / نه‌به‌ز ڕۆسته‌م
وشە -
سه‌رخێڵ هاشم