حزبى سۆسیالیست دروستكردنى هێزى تایبه‌ت ره‌تده‌كاته‌وه
حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان ده‌نگۆی دروستكردنی هێزێكی چه‌كداری تایبه‌ت به حزبه‌كه ره‌تده‌كاته‌وه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 23ى ئادارى 2017 حزبی سۆسیالیست دیمو‌كراتى كوردستان راگه‌یه‌نراوێكى بڵاوكرده‌وه و تێیدا هاتووه، ده‌نگۆی دروستكردنی هێزێكی چه‌كداری تایبه‌ت به حزبه‌كه ناڕاسته و ناوهڕۆك و مه‌به‌ستی هه‌واڵه‌كه سوكایه‌تییه به‌رامبه‌ر به‌و پێشمه‌رگانه‌ی كه ماوه‌ی سێ ساڵه خۆبه‌خشانه له سه‌نگه‌ره‌كاندا له‌به‌رامبه‌ر داعش ده‌جه‌نگن و پارێزگارى له خاكی كوردستان ده‌كه‌ن.
حزبى سۆسیالیست له‌راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ى داوه، ژماره‌یه‌ك له پێشمه‌رگه‌كانمان چوونه ناو هێزی پێشمه‌رگه‌ی یه‌كگرتووی كوردستان و پابه‌ندی بڕیاری یه‌كه‌كانیان بوون و له شه‌ڕی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعشدا شه‌هید و بریندارمان داوه.
زیاتر هاتووه، ژماره‌یه‌ك پێشمه‌رگه‌كانى حزبى سۆسیالیست نه له وه‌زره‌تی پێشمه‌رگه نه له یه‌كه‌كان ڕێكنهخران، به‌ڵام هه‌ر به‌و جۆره‌ش خۆبه‌خشانه له ماوه‌ی شه‌ڕی داعشدا به‌شداربوون.
حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان له‌كۆتایدا راى گه‌یاندووه، به‌رده‌وام داوامانكردووه و ئێستاش داواكه‌مان دووپاتده‌كه‌ینه‌وه كه هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان یه‌كبگرێته‌وه و پێشمه‌رگه‌كانمان له چوارچێوه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ڕێكبخرێن.
وشە -
سه‌رخێڵ هاشم