زانیارییه‌كى نوێ له‌باره‌ى كارتى نیشتمانى بڵاوده‌كرێته‌وه
به‌رێوه‌به‌رێتى ره‌گه‌زنامه‌و باری شارستانی سلێمانی ئاگه‌دارییه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه و راى گه‌یاند، به‌ڵگه‌نامه‌كانى ره‌گه‌زنامه‌و كارتی نیشتمانی ده‌گه‌ڕێنرێته‌وه بۆ هاووڵاتیان له‌كاتی پێدانی كارتی نیشتمانیدا.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م به‌رێوه‌به‌رێتى ره‌گه‌زنامه و بارى شارستانى سلێمانى راگه‌یه‌نراوێكى بڵاوكرده‌وه و تێیدا هاتووه، به‌نوسراوی به‌رێوه‌به‌رێتى گشتی ره‌گه‌زنامه‌ی عیراق له‌به‌رواری 22-3، وه‌زیری ناوخۆی عیراق ره‌زامه‌ندی نیشانداوه به‌ڵگه‌نامه‌كانی ره‌گه‌زنامه‌و كارتی نیشتمانی بگه‌ڕێنرێته‌وه بۆ هاووڵاتیان له‌كاتی پێدانی كارتی نیشتمانیدا.
له‌ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، ته‌نیا به‌ڵگه‌نامه‌كان پوچه‌ڵ ده‌كرێنه‌وه‌و مۆری پوچه‌ڵكردنه‌وه‌یان لێ ده‌درێت، به‌ڵام له‌كاتێكدا ئه‌گه‌ر به‌هۆی كه‌پس كردنییه‌وه نه‌توانرا مۆر بكرێت، ئه‌وا ده‌توانرێت كون بكرێت یان لای وێنه‌و ژماره‌كه‌وه ببڕدرێت.
وشە -
سه‌رخێڵ هاشم