به‌رێوه‌به‌رێتى هاتووچۆى هه‌ولێر ئامارى رووداوه‌كانى هاتووچۆى له‌جه‌ژنى نه‌ورۆز بڵاوكرده‌وه و به‌پێى ئاماره‌كه‌ش، دوو هاووڵاتى گیانیان له‌ده‌ستداوه و نۆ هاووڵاتى تریش برینداربوون.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 23ى ئادارى 2017 فازڵ حاجى گوته‌بێژى به‌رێوه‌به‌رێتى هاتووچۆى هه‌ولێر ئامارى رووداوه‌كانى هاتووچۆى سێ ڕۆژى جه‌ژنى نه‌ورۆزى بڵاوكرده‌وه و به‌پێى ئاماره‌كه چوار حاڵه‌تى پێكدادان و دوو حاڵه‌تى وه‌رگه‌ڕان و دو حاڵه‌تى شێلان روویداوه.
هه‌ر به‌پێى ئاماره‌كه، دوو هاووڵاتى به‌هۆى ڕووداوى هاتووچۆ گیانیان له‌ده‌ستداوه و نۆ هاووڵاتى تریش برینداربوون.
به‌پێى ئاماره‌كه زۆربه‌ى ئه‌و ڕووداوه هاتووچۆیانه‌ى روویداوه له‌یه‌كه‌م ڕۆژى جه‌ژنى نه‌ورۆزدا بووه.