هه‌ڵۆ ڕهمشتى له ساڵى 1983 له شارى سنه‌ى ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستان له دایك بووه و ماوه‌ى 14 ساڵه له ڕیزى پارتى ئازادى كوردستان پێشمه‌رگه‌یه. هه‌ڵۆ له زۆرێك له شه‌ڕه‌كانى دژ به داعش له باشوورى كوردستان له‌گه‌ڵ هاوژینهكهى به‌شداریی كردووه و له‌م پێناوه‌شدا شه‌ش جار بریندار بووه و قۆڵێكیشى به‌خشیوه. رهمشتى له دیدارێكى "وشه"دا باس له به‌شدارییه‌كانى له جه‌نگى دژ به داعش ده‌كات.
له كه‌یه‌وه چه‌كى پێشمه‌رگه‌تان له شان كرد و چۆن ئه‌و بڕیاره‌تان دا؟
ماوه‌ى 14 ساڵه پێشمه‌رگه‌م، ساڵى 2003 له ڕیزى پارتى ئازادى كوردستان (PAK) بووم به پێشمه‌رگه و تا ئێسته‌ش له‌گه‌ڵ هاوژینه‌كه‌م له‌پێناو گه‌ڕانه‌وه‌ى سه‌روه‌رى و ده‌سته‌به‌ركردنى مافى دیاریكردنى چاره‌نووس بۆ نه‌ته‌وه‌كه‌م به‌رده‌وامین، چونكه من كوڕى نه‌ته‌وه‌یه‌كى ستهملێكراوم، وڵاته‌كه‌م به زۆر و به‌بێ خواستى خۆى دابه‌ش و داگیر كراوه، بۆیه زۆر به شانازییه‌وه تا دوا هه‌ناسه‌م به‌رگرى له خاك و نیشتمان و نه‌ته‌وه‌كه‌م ده‌كه‌م و ئه‌و ڕێگه‌یه‌ى گرتوومه هه‌رگیز به‌رى ناده‌م.
چۆن بوو ریزه‌كانى پارتى ئازادى كوردستانتان هه‌ڵبژارد؟
پاك حزبێكى سه‌ربه‌خۆیخوازی ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستانه و هه‌ر له سه‌ره‌تاى دامه‌زراندنییه‌وه باسى دیاریكردنى مافى چاره‌نووسى كردووه و له سیاسه‌تیدا به ڕاشكاوانه به‌رامبه‌ر به ئێرانییه‌كان داواى جیابوونه‌وه و دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌تى سه‌ربه‌خۆى كوردستان له‌سه‌ر خاكى ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستان ده‌كات، هه‌روه‌ها بوێرى له سیاسه‌تكردن و پشتكردن له ئێران هۆكارێكه كه من وه‌ك پێشمه‌رگه‌یه‌ك هاتمه ڕیزى پارتى ئازادى كوردستان.
سه‌ره‌تاى هاتنه ریزى ئه‌و پارته سیاسییه به چى ده‌ستتان پێ كرد و ئێسته چ پلهیهكتان هه‌یه؟
ماوه‌ى په‌زیرش و فێرگه‌كه دوو مانگ بوو، سه‌ره‌تا من چێشتلێنه‌ر و چاپه‌ز بووم له‌ژێر ده‌ستى شه‌هید ئه‌حمه‌د خالدیان سه‌ره‌تاكانى پێشمه‌رگایه‌تیم به‌ڕێ كرد، به‌ڵام ئێسته له تیمى ئه‌ندازیارى و پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ى بۆمب له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانى پارتى ئازادى درێژه به خه‌باتى پێشمه‌رگایه‌تى ده‌ده‌م و خزمه‌ت به شه‌ره‌ف و كه‌رامه‌تى نیشتمان ده‌كه‌م.
كاتێك چه‌كدارانى داعش ده‌ستدرێژییان بۆ سه‌ر باشوورى كوردستان كرد، ئێوه وه‌ك پێشمه‌رگه‌یه‌ك هه‌ڵوێستان به‌رامبه‌ر به‌و پارچه‌یه‌ى كوردستان چۆن بوو؟
من و 600 پێشمه‌رگه و ئه‌ندامانى پارتى ئازادى پێكه‌وه داوایه‌كمان ئاراسته‌ى سه‌ركردایه‌تى حزبه‌كه‌مان كرد و تیایدا داوامان كرد هه‌موومان به‌سه‌ر و ماڵ و گیانمانه‌وه ئاماده‌ین هاوكارى براكانمان بین و پارێزگارى له خاكى باشوورى كوردستان بكه‌ین.
به‌شدارى چه‌ند ڕووبهڕووبوونهوهتان له شه‌ڕه‌كانى دژ به داعشدا كردووه؟
له سه‌ره‌تاى دهستدرێژییهكانى داعش بۆ سه‌ر باشوورى كوردستان، تا ئێسته له زۆربه‌ى میحوه‌ره‌كاندا به‌شدارى چه‌ندان شه‌ڕم كردووه، وه‌ك شه‌ڕى "گۆگجه‌لى، عه‌لى ڕه‌ش، باشیك، ناوه‌ران، به‌حزان و فازلیه، عومه‌ر قاپچى، خازر، مه‌خموور، خه‌رابه ڕووت، سمایلاواكان، سه‌خه‌ره، گوبه‌یبه و ... چه‌ند شوێنێكى تر.
سه‌ختترین و ناخۆشترین شه‌ڕ له دژى داعشدا كام شه‌ڕ بوو؟
شه‌وى 21/ 22ى تشرینى دووه‌مى 2014 شه‌ڕێكى هه‌شت سه‌عاتى رووی دا، ناخۆشترین و سه‌ختترین شه‌ڕ بوو كه داعش له شه‌وێكدا پێنج جار هێرشى كرد، شه‌ڕى مان و نه‌مانمان كرد و له‌م شه‌ڕه‌شدا "حوسێن یه‌زدانپه‌نا" به‌شدار بوو له‌گه‌ڵماندا.
چه‌ند جارێك له شه‌ڕى دژ به داعش بریندار بوون، ئه‌و حاڵه‌تانه چۆن بوو؟
تا ئێسته شه‌ش جار له شه‌ڕى دژ به داعش بریندار بووم و قۆڵێكیشم له ده‌ست داوه، به‌هۆى ته‌قینه‌وه‌ى بۆمبێكه‌وه له كاتى پووچه‌ڵكردنه‌وه‌دا له گوندى گوبه‌یبه قۆڵێكم به‌ر ته‌قینه‌وه‌ى بۆمب كه‌وت و ئێسته ئه‌و قۆڵه‌م قرتاوه كه گه‌وره‌ترین شانازى هه‌موو ژیانمه، به‌ڵام نه بریندارى و نه ده‌ست و قاچ قرتاندن، كار له ئیراده‌مان ناكات و تا دوا هه‌ناسه‌مان پارێزگاری له خاك و نیشتمانه‌كه‌مان ده‌كه‌ین، بۆ ئاگه‌دارى دواى شه‌ش جار برینداربوونم تا ئێسته هاوارم بۆ هیچ كه‌س نه‌كردووه فریام بكه‌ون.
چه‌ند هاوڕێ و كه‌سه نزیكه‌كانت له شه‌ڕى دژ به داعش له ده‌ست داوه؟
له سه‌ره‌تاى شه‌ڕى داعشه‌وه تا ئێسته، 14 شه‌هید و 31 بریندارمان له‌پێناو ئازادى كوردستان به‌خشیوه، ئاماده‌ین شه‌هیدى زیاتر له‌م پێناوه‌دا ببه‌خشین تا ئه‌وكاته‌ى هه‌موو كوردستان ئازاد ده‌كه‌ین، چونكه نرخى ئازادى زۆر گه‌وره‌یه.
وشه/ محه‌مه‌د جه‌مال