تەواوی ئۆتۆمبێلەكەی بە پارەی ئاسن رووپۆش كردووە

:: PM:01:31:06/10/2016 ‌
لاری هۆل، پیاوێكی ئەمەریكایی دانیشتووی ویلایەتی كاڕۆلینای باكورە، كە بە مەبەستی جیاوازبوون و چێژوەرگرتن، هەڵستاوە بە رووپۆشكردنی سەراپای رووی دەرەوەی ئۆتۆمبێلەكەی خۆی بە پارەی ئاسن.

بە گوێرەی زانیارییەكان، لاری سەرجەمی 51300 پێنس (دراوێكی ئاسنە)ی بەكار هێناوە لە رووپۆشكردنی ئۆتۆمبێلەكەیدا، بە جۆرێك كە ئۆتۆمبێلە رەنگ سپییەكەی، ئێستە بە هیچ شێوەیەك رەنگی خۆی دیار نەماوە و هەمووی بووە بەو پارە ئاسنە.

لاری رای گەیاندووە، ئۆتۆمبێلەكەی مۆدێلی ساڵی 2000ە، بەڵام لە ئێستەدا بە هۆی ئەو ستایلە نوێیەی ئەو بەسەریدا هێناوە، نرخەكەی بە شێوەیەكی بەرچاو هەڵكشاوە، بەڵام زۆر پێیەوە ماندوو بووە، چونكە بۆ ماوەی حەوت هەفتە، رۆژانە 6-7 سەعات بەردەوام كاری تێدا كردووە و پارەكانیشی بە سلیكۆن بە ئۆتۆمبێلەكەوە چەسپاندووە.

ئەو بڕە پارە ئاسنەی كە لاری بەكاری هێناوە، كە ژمارەی 51300 پارچەیە، یەكسانە بە بڕی 513 دۆلاری ئەمەریكایی.

وشە/ ئەلعەرەبییە. و: ئەهمەد كەیفی



وشە - ئه‌ همه‌د كه‌یفی