بەشێك لە كۆمپانیای نەوتی باكور ئاگری گرت

:: AM:10:59:24/03/2017 ‌
 
ئەمڕۆ بەشێكی سەرەكی لە كۆمپانیای نەوتی باكور ئاگری گرت و تا ئێستا زیانەكان و هۆكاری ئاگر كەوتنەوەكە بە تەواوی نەزاراوە و بەهۆی تەواونەبوونی لێکۆڵینەوەکان دەزگە تەناهییەکانی ئەو شارە هیچ زانیارییەک نادرکێنن.
 
ئەمڕۆ هەینی 24ی ئادار/مارس سەرچاویەكی باڵا لە كۆمپانیای نەوتی باكوور كە ناوی لای "وشە" پارێزراوە لە لێدوانێکدا راگەیگەیاند، بەشی تەركیزی كۆمپانیای نەوتی كەركووك لە سنووری تازە ئاگری گرتوە .
 
زیاتر روونی دەکاتەوە، تاكو ئێستا نەزانراوە هۆكاری ئاگرەكە چییە و زەرە و زیانەکانیشی بە تەواوەتی روون نییە و لە داهاتوودا دەکرێ ئەو زانیاریانە بە وردی بخرینە بەر دیدی خەڵک.

ئەم بەشەی کۆمپانیای نەوتی کەرکووک کە ئاگری گرتوە یەكێكە لە بەشە سەرەكیەكانی كۆمپانیاکە  لە دابین كردنی گاز بۆ وێستگەی كارەبای مەلا عەبدوڵا  و جیا كردنەوەی مادەكان لە نەوتی خاو، بەتایبەتی جیاكرد نەوەی نەوتی ڕەش و ئاو و غاز .

کەرکووک/ئارام شێركۆ


وشە - هیدایه‌ت جان