سه‌رۆك كۆماری توركیا پێی وایه كه له ڕاپرسییه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی وڵاته‌كه‌ی ده‌نگی پێویستی "به‌ڵێ" به‌ده‌ست ده‌هێنێ و له ئێسته‌شدا ئه‌و ده‌نگانه هه‌ڵكشاون.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سەرۆك کۆماری تورکیا له دیمانه‌یه‌كی ته‌فه‌ڤزیۆنیدا رای گەیاند بە پێی ئەو راپرسیانەی کە بەم دواییانە ئەنجاممان داون، رەوشەکە دیاری کراوە. تا دێت خەڵک زیاتر بە "بەڵێ" دەنگ بە گەڵاڵەنامەی گۆڕانکاری دەستوور دەدات.
سەرکی تورکیا لە پەخشی راستەوخۆی هاوبەشی CNN Türk و D ortak وەڵامی پرسیارەکانی دایەوە و گوتی: بەپێی ئەو راپرسیانەی کە بەم دواییانە ئەنجاممان داون، رەوشەکە دیاریکراوە. تا دێت خەڵک زیاتر بە 'بەڵێ' دەنگ بە گەڵاڵەنامەی گۆڕانکاری دەستوور دەدات. ئێمە دەمانەوێت زیاتر لەسەدا ٦٠ ی دەنگەکان بە بەڵێ بدرێت.
لە وەڵامی پرسیاری ئەوەی کە ئایا پێشبینی دەکەن رێژەی لە سەدا 52% زیاتری دەنگەکان دەهێنین؟ ئەردۆغان گوتی: "بەڵێ زۆر زۆر لەو زیاتر دەهێنین.
سەرچاوە/
ئەنادۆڵ