كه‌ریم بنزێمای هێرشبه‌ری ریال مه‌درید، له باره‌ی داهاتووی ئێرلینگ هالاندی هێرشبه‌ری دۆرتموند، مشتومڕی دروست كردووه.
بنزێما له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام، لایكی بۆ پۆستێكی هالاند كردووه، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ی دوایی گۆڵێكی بۆ هه‌ڵبژارده‌ی نه‌رویج كرد و وێنه‌كه‌ی له ئه‌كاونتی خۆی دانا.
ئه‌م لایك كردنه، پرسیار و گومانی دروست كردووه، كه پێده‌چێت نزیكبوونه‌وه‌ی هالاند و ریال مه‌درید هه‌بێت.
هالاند هاوینی داهاتوو ده‌یه‌وێت بۆروسیا دۆرتموند جێ بهێڵێت، یانه‌كانی ریال مه‌درید، بارسێلۆنا، پاریس سانجێرمان و مانچێسته‌ر سیتی ده‌یانه‌وێت گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵدا بكه‌ن.
هاوكات راپۆرت رۆژنامه‌وانییه‌كان له ئه‌ڵمانیا و ئیسپانیا ئاشكرایان كردووه، هالاند له هه‌فته‌كانی داهاتوو پێوه‌ندیی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی یه‌كلا ده‌كاته‌وه.