كه‌ریم بنزیمه ئه‌ستێره‌ی فه‌ڕه‌نسیی هێڵی هێرشبه‌ری یانه‌ی ڕیال مه‌درید، ئاشكرای ده‌كات كه ده‌یه‌وێ هه‌ر له ڕیال مه‌درید كۆتا به یاریكردن بهێنێ و ناچار نه‌بێ بچێته هیچ یانه‌یه‌كی تره‌وه، چونكه "هیچ یانه‌یه‌ك هێنده‌ی ڕیال داهاتووم نادرهوشێنێتهوه"
له لێدوانێكدا كه ڕایدیۆی "مۆنت كارلۆ"ی فه‌ڕه‌نسی له‌گه‌ڵی ئه‌نجام داوه، سه‌باره‌ت به پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ڕۆناڵدۆ و گاریس بێڵ، گوتی: من یاری ده‌كه‌م بۆ خزمه‌تی ڕیال مه‌درید، خزمه‌تكاری ڕۆناڵدۆ و بێڵ نیم، وه‌ك به‌شێك له تیم سه‌یریان ده‌كه‌م.
سه‌باره‌ت به كریستیانۆ كه ئه‌م ماوه‌یه بێزاری ده‌رده‌بڕێ چونكه زێدان وه‌ك خۆی ده‌یه‌وێ یاری پێ ناكات، بنزیمه گوتی: من باش له ڕۆناڵدۆ تێده‌گه‌م، هه‌میشه ده‌یه‌وێ بیباته‌وه و گۆڵ بكات، ته‌نانه‌ت كاتی مه‌شقه‌كانیش ده‌یه‌وێ هه‌ر خۆی گۆڵ بكات.
سەرچاوە/
سکای نیوز