کەناڵی گەلی کوردستانی سەر بە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بینەرانی ئاگادار دەکاتەوە بەهۆی گرفتی تەکنیکییەوە پەخشی کەناڵەکەیان بۆ ماوەیەکی نادیار دەوەستێت.
ئەمڕۆ هەینی 24ی ئادار/مارس بینەرانی ئاگادار دەکاتەوە، "كه‌ناڵی گه‌لی كوردستان بینه‌رانی ئاگادار ده‌كاته‌وه كه به‌هۆی كێشه‌ی ته‌كنیكییه‌وه بۆ ماوه‌یه‌ك په‌خشه‌كه‌یان راده‌وه‌ستێت و پاش چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه، بینه‌ران ده‌توانن له‌سه‌ر هه‌مان ته‌ڕه‌دود بینه‌ری به‌نامه‌كانی بن".
پێشتریش دەنگۆی وەستانی یەکجارەکی کەناڵی گەلی کوردستان بەهۆی کێشەی داراییەوە لە میدیاکانی کوردستاندا بڵاو کرایەوە، بەڵام بەڕێوەبەرانی ئەو کەناڵە هەواڵەکەیان رەت کردبۆوە و ئەمڕۆ بە فەرمی هاوڵاتیانی ئاگادار کردۆتەوە بۆ ماوەیەک ئەو کەناڵە لە وەشان دەوەستێت و هۆکارەکەشی بۆ کێشەی تەکنیکی گەڕاندوەتەوە.
کەناڵی گەلی کوردستان لە 11ی ئەیلوولی ساڵی 1991 دامەزراوە و لە ساڵی 2006 پەخشی ئاسمانی کەناڵی گەلی کوردستان لەسەر مانگی دەستکردی نایلسات دەستی پێ کرد و تا ئەمرۆ بۆ ماوەی نۆ ساڵ بەردەوام بووە لە وەشان.