بەوێنە.. نەورۆزی ئاشتەوایی لە دەڤەری بارزان بەڕێوەچوو

:: PM:05:30:24/03/2017 ‌

ناوچەی بارزان بۆ ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی و سیاسیی ناوماڵی کورد ئەمڕۆ رێوڕەسمێکی نەورۆزیان بەڕێ خستووە و تیایدا چەندین چالاکی جۆراوجۆر بەڕێوە دەچێت.



ئەمڕۆ هەینی 24ی ئادار/مارس بە مەبەستی ئاشتەوایی سیاسی و کومەڵایەتی نێوان هەموو لایەنە سیاسییەکان و پێکەوەژیان بە بەشداری حەوت هونەرمەند ئاهەنگی نەورۆز لە هاوینەهەواری شانیکی سەر بە شارەدێی بلێ لە دەڤەری بارزان بەڕێوه‌ چوو و تا ئێستەش ئەو رێوڕەسمە بەردەوامە.

رێکخەرانی ئەو رێوڕەسمە هیوای ئاشتەوایی و بەیەکەوەژیانی لایەنە سیاسیی و کۆمەڵایەتی و ئاینییەکان بۆ کوردستان دەخوازن و دەیانەوێ بەو رێوڕەسمە پەیامی خۆیان بگەیەننە سەرجەم حزب و لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان و داوای یەکگرتن لە هەموو لایەنەکان دەکەن.


بارزان/ نەوزاد هلوری















وشە - هیدایه‌ت جان