پیاز ده‌وڵه‌مه‌نده به زۆر ماده‌ی كانزایی و ڤیتامین، گرنگترینیان بریتین له ئاسن و سۆدیۆم و كالیسیۆم و فۆسفوور و مه‌گنیسیۆم و كڕۆم، هه‌روه‌ها ڤیتامینه‌كانی C - B - A به رێژه‌یه‌كی باش تێدایه.
له گرنگترین سووده‌كانی پیاز:
یه‌كه‌م: ده‌بێته هۆی نه‌هێشتنی هه‌وكردنی لووت به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی جیوبیان هه‌یه.
دووه‌م: ده‌وڵه‌مه‌نده به ماده‌ی كلۆگۆز و رێگری ده‌كات له تووشبوونی مرۆڤ به جه‌ڵته‌ی دڵ.
سێیه‌م: ئێسك ده‌پارێزی و پته‌وی ده‌كات و رێگر ده‌بێ له لاوازبوونی ئێسكه‌كان و زوو شكانیان.
چواره‌م: به‌هۆی بوونی دوانه‌ی كبریتی و برۆبیل كه به‌رپرسن له كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی شه‌كر له خوێندا له رێگه‌ی زیادكردنی ده‌ردانی ئه‌نسۆلین، به‌مه‌ش رێژه‌ی شه‌كر له خوێندا رێك ده‌خات و زۆر به‌سووده بۆ ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشی شه‌كره‌یان هه‌یه.
پێنجه‌م: رێژه‌ی كولیسترۆل له خوێندا رێك ده‌خات و رێگر ده‌بێ له به‌رزبوونه‌وه‌ی فشاری خوێن، بۆرییه‌كانی خوێن پاك ده‌كاته‌وه و به‌مه‌ش دڵ و سوڕی خوێن چالاك ده‌كات، ئه‌مه‌ش به‌هۆی بوونی كبریت و كرۆم و ڤیتامین B6 كه یارمه‌تیده‌رن بۆ ئه‌م كاره.
شه‌شه‌م: كورسیتن كه‌م ده‌كاته‌وه و دژه ئۆكسیده و ده‌بێته هۆی رێگرتن له ته‌شه‌نه‌سه‌ندن و دروستبوونی خانه‌ی شێرپه‌نجه‌یی له گه‌ده‌ی مرۆڤدا. پێكهاته خۆراكییه‌كه‌ی له هه‌ر 110 گرامێكی پیازدا 44 یه‌كه‌ی گه‌رمۆكه هه‌یه، رێژه‌ی 0,11 چه‌وییه و 10,27ی كاربۆهیدراته و 1,9 ریشاڵه و 1,21 پرۆتینه و 89%ی ئاوه.