ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش به‌رپرسیاریه‌تی خۆی له هێرشكردنه سه‌ر بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی ڕووسیا له وڵاتی چیچان ڕاگه‌یاند، كه بووه هۆی كوشتنی شه‌ش كه‌س له سه‌ربازانی ئه‌و بنكه سه‌ربازییه‌ی ڕووسیا.
به‌پێی پێگه‌ی "سایت"ی ئه‌مه‌ریكی، ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش له ڕێی تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌رپرسیاریه‌تی خۆی له‌و كرده توندوتیژییه ڕاگه‌یاندووه و ئاماژه‌ی داوه، هێرشه‌كه‌ی سه‌ر بنكه‌ی سه‌ربازیی پاسه‌وانی نیشتمانی ڕووسیا له باكوری ڕۆژئاوای كۆماری چیچان، له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی ئه‌وانه‌وه ئه‌نجام دراوه، به چه‌كی سووك په‌لاماری بنكه سه‌ربازییه‌كه‌یان داوه و شه‌ش سه‌ربازی ڕووسیایان كوشتووه.
دوێنێ هه‌ینی سوپای نیشتمانی ڕووسیا له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی دا، چه‌كداران هه‌وڵیان داوه هێرش بكه‌نه سه‌ر بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی ڕووسیا له چیچان، به‌هۆی بوونی ته‌مێكی چڕ له ناوچه‌كه، به‌ڵام سه‌ربازانی ڕووسیا فیشه‌كبارانیان كردوون و وه‌ڵامیان داونه‌ته‌وه.
ساڵی ڕابردوو مۆسكۆ هێزه‌كانی پاسه‌وانی نیشتمانی پێك هێنا كه لقێكه له هێزه‌كانی ناوخۆ و به‌رگری له سنووره‌كانی ڕووسیا ده‌كات و ڕووبه‌ڕووی توندوتیژی ده‌بێته‌وه، ڕاسته‌وخۆ فه‌رمان له سه‌رۆكی ڕووسیاوه وه‌رده‌گرن و بنكه‌ی سه‌ربازییان له زۆربه‌ی ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری ڕووسیاش هه‌یه، له‌وانه‌ش له چیچان و وڵاتانی تری قه‌وقاز بڵاو كراونه‌ته‌وه.