به‌هادارترین چاڵی دنیا، نێوی نراوه شاری ئه‌ڵماس كه به‌های ئه‌ڵماسی ناوپۆشی ده‌گاته نزیكه‌ی 13 ملیار پاوه‌ند.
ئه‌و چاڵه گه‌وره‌یه، ده‌كه‌وێته رۆژهه‌ڵاتی سیبیریا له رووسیا و قووڵایییه‌كه‌ی نزیكه‌ی 1722 پێیه و تیره‌كه‌ی یه‌ك میله كه ده‌كاته 1609 مه‌تر. ده‌توانێت هێلیكۆپته‌ر بۆ قووڵایییه‌كه‌ی كه‌مه‌ندكێش بكات.
ئه‌و چاڵه كه ده‌كه‌وێته نزیكی شارۆچكه‌ی مێرنی، باوه‌ڕ وایه پێشتر نه‌یزه‌ك پێكابێتی و ئه‌و چاڵه‌ی لێ چێ بووبێت، پێشتریش یه‌كیه‌تیی سۆڤیه‌ت گه‌نجینه‌كانی ئه‌و شوێنه‌ی بۆ نه‌هێشتنی هه‌ژاری به‌كار هێنابوو و له جه‌نگی دووه‌می جیهانیشدا وه‌ك هێزێك بۆ شه‌ڕه‌كه خستییه گه‌ڕ.
له ساڵی 2014ـدا پارچه‌ی ئه‌ڵماسی خاوی وه‌های لێ ده‌رهێنراوه كه كێشه‌كه‌ی زیاتر له شه‌ش ملیۆن قیرات (عه‌یار) بووه.
له‌به‌ر زۆریی ئه‌ڵماس له‌و چاڵه‌دا، پێی ده‌گوترێت شاری ئه‌ڵماس، چونكه به به‌های 13 ملیار پاوه‌ند ئه‌ڵماسی تێدایه و ساڵانه دوو ملیۆن قیرات ئه‌ڵماسی لێ به‌رهه‌م دێت و به‌لای كه‌مه‌وه به‌هاكه‌ی یه‌كسان ده‌كرێت به 20 ملیۆن پاوه‌ند.