ئێواره‌ی دوێنێ هه‌ینی پاپا فره‌نسیس له‌میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی 27 وڵاتی ئه‌وروپی له ڤاتیكان ڕای گه‌یاند، كه ئه‌وروپا هه‌ڕه‌شه‌ی مه‌رگی له‌سه‌ره، ئه‌گه‌ر نه‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ به‌هاكانی باوكه دامه‌زرێنه‌ره‌كانی ئه‌وروپا كه گرنگترین به‌ها و بنه‌ماش پشتی یه‌كتر گرتن و گونجانه.
ئاژانسی "فرانس پرێس" بڵاوی كرده‌وه، كه پاپا گوتوویه‌تی، هه‌ر جه‌سته‌یه‌ك هه‌ستی نه‌مێنێ تا به‌و ئاراسته‌یه بڕوات كه له پێناوی دامه‌زراوه، ناتوانێ به‌ره‌و پێشه‌وه بڕوا، به‌پێچه‌وانه‌وه به‌ره‌و دواوه ده‌گه‌ڕێته‌وه و له كۆتادا هه‌ڕه‌شه‌ی مه‌رگی دێته سه‌ر.
ئاماژه‌ی دا، ئه‌گه‌ر تاكێك ئازاری هه‌بێ، له كۆتادا هه‌مووان ئازار ده‌چێژن، ئێمه ئێسته ده‌گرین بۆ به‌ریتانیا بۆ قوربانییانی ئه‌و هێرشه‌ی دوو ڕۆژ پێش ئێسته له له‌نده‌ن ئه‌نجام درا، ئه‌وروپا به گونجان و ده‌ست پێوه‌گرتن و پشتی یه‌كترگرتن هیوای بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه و ده‌بێته به‌هێزترین ناوچه له دنیادا.
پاپا ڕوونی كرده‌وه، له په‌یماننامه‌ی دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵه‌ی ئابووریی ئه‌وروپا كه 60 ساڵ پێش ئێسته بڕیاری له‌سه‌ر درا، ئامانج ئه‌وه‌بوو هه‌مووان به یه‌كه‌وه كار بكه‌ن له پێناوی ئه‌وروپایه‌كی یه‌كگرتوو و كراوه و پێشكه‌وتوو، به‌ڵام ئه‌مڕۆ ئه‌و به‌ڵێنه ڕۆیشتووه، پێویسته هه‌ست به‌وه بكه‌ن به‌و هۆیه‌وه خێزانه‌كان له یه‌كتر جیا ده‌بنه‌وه و هه‌ژاری بڵاو ده‌بێته‌وه به‌م دابه‌شبوونانه.