وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاگه‌داری خانه‌نشینان ده‌كاته‌وه كه سه‌رجه‌میان خۆیان له تۆماری بایۆمه‌تری تۆمار بكه‌ن.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی هاتووه، ئاگه‌داری ئه‌و خانه‌نشینانه ده‌كه‌نه‌وه كه تا ئێسته به‌هه‌ر هۆكارێك بێ خۆیان له سیسته‌می بایۆمه‌تری تۆمار نه‌كردووه، پێویسته له سبه‌ی یه‌كشه‌مه‌وه 26 ئادار/مارس تا چواری نیسان/ئه‌پریل ناوی خۆیان له سیسته‌می بایۆمه‌تر تۆمار بكه‌ن.
ئاماژه‌ی داوه، پێویسته هه‌موو ئه‌وانه‌ی ناویان تۆمار نه‌كردووه سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی خانه‌نشینی بكه‌ن، بۆ وه‌رگرتنی فۆرمی "بایۆمه‌تری" تایبه‌ت به مووچه‌كانیان و خۆ تۆماركردن له سیسته‌می بایۆمه‌تری، پێویسته ناسنامه‌ی باری شارستانی "فۆسفۆر" یان كارتی نیشتمانی‌یان لا بێت.
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ڕێگری و نه‌هێشتنی دوو مووچه‌یی و كارمه‌ندانی بندیوار، له ساڵی ڕابردوو ده‌ستی به دانانی سیسته‌می تۆماری بایۆمه‌تری فه‌رمانبه‌رانی حكوومه‌ت كرد، كه هه‌مووان په‌نجه‌مۆریان پێ ده‌كرێ و ناویان له داتابه‌یس تۆمار ده‌كرێ و ئه‌وانه‌ی دوو مووچه‌ن و یان كارمه‌ندی بندیوارن ناویان ده‌سڕێته‌وه و چیتر مووچه‌یان پێ نادرێت.