به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا پێشبینییه‌كانی خۆی بۆ دۆخی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی شاره‌كانی باشووری كوردستان ڕاگه‌یاند.
ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه وێنه‌یه‌كی بۆ "وشه" نێردراوه و تێیدا هاتووه، ئه‌مڕۆ شه‌موو نزمه پاڵه‌په‌ستۆی ده‌ریای سوور كاریگه‌ری له‌سه‌ر كوردستان لاواز ده‌بێ و له هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك و كه‌ركووك ئاسمان ساماڵ ده‌بێ له‌گه‌ڵ په‌یدابوونی هه‌ندێك په‌ڵه هه‌وری جیا جیا، به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 22 پله و نزمترین پله‌ش حه‌وت پله‌ی سیلیزی ده‌بێ.
هه‌روه‌ها سبه‌ی یه‌كشه‌م به‌هۆی لاوازبوونی نزمه پاڵه‌په‌ستۆی ده‌ریای سوور و هاتنی به‌زه پاڵه‌په‌ستۆی توركیا، له هه‌ولێر و سلێمانی و كه‌ركووك و دهۆك ئاسمان ساماڵ ده‌بێ له‌گه‌ل په‌یدابوونی هه‌ندێك په‌ڵه هه‌وری جیا جیا، به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 23 پله و نزمترین پله‌ش حه‌وت پله‌ی سیلیزی ده‌بێت.